بارزانی وادەى هەڵبژاردنی پەرلەمانی دیاریی كرد



بەرپرسێك لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە دوو مانگی داهاتوودا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری دەكات.

ئەمڕۆ دوو شەممە فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بە میدیاكانی ڕاگەیاند:”هەوڵی بەردەوام هەیە بۆ كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی، هیوادارین ناكۆكییەكان زیانیان بۆ سەقامگیریی هەرێمی كوردستان نەبێت و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هەمیشە چەترێك بووە بۆ كۆكردنەوەی هەموو لایەك و ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر ئەم ئەركە، چونكە ئەمە ئەركێكی راستەوخۆی جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستانە و بەردەوامیش دەبێت لە هەوڵەكانی، بێگومان ئەوەی ئێستا روویداوە ئێمە پێمان ناخۆشە، بەڵام دەبێت گەشبین بین، لە كۆتاییدا بەرژەوەندیی كوردستان لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەكی دیكەوەیە.”

لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان،بەرپرسەكەی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم وتی:”ئەركی یاسایی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەستنیشانكردنی رۆژی هەڵبژاردنە، دەبێت ئەمساڵ هەڵبژاردن بكرێت، لە دوو مانگی داهاتوودا سەرۆكی هەرێم ئەو رۆژە دیاری دەكات”.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە ساڵی ڕابردوودا سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووی وەك ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرد، بەڵام بەهۆی ڕێكنەكەوتنی لایەنە سیاسییەكان پرۆسەكە نەكرا.

كرملین: ئەو تانكانەی دەدرێنە ئۆكراینا دەسوتێنرێن
پێت كرملین: ئەو تانكانەی دەدرێنە ئۆكراینا دەسوتێنرێن
سەرۆك كۆمار عیراقی بەرەو سویسرا بە جێ هێشت
دوات سەرۆك كۆمار عیراقی بەرەو سویسرا بە جێ هێشت
پەیوەندیدر