لە فەیسبووک وێنەی ڕاوکردنی بڵاوکردەوە و دەستگیركرا



ڕاوچییەك لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەی ڕاوکردنی بڵاوکردەوە و لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویكردەوە، هاووڵاتیەک وێنەی خۆی لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردبووەوە لەگەڵ ئاژەڵێکی کێوی لەجۆری (سوچەڕ).

ڕاشیگەیاندووە، دوای بەدواداچوون و ئاگادارکردنەوەی دادوەری لێکۆڵینەوەی شارەزوور بڕیاری دا بەکردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و دەستگیرکردنی هاوڵاتی ناوبراو.

ئاشكراشی كردووە، سەرەنجام لەبنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت دەستگیرکرا و کارڕایی یاسایی لەدژی ئەنجامدرا و پەڕاوەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە .

هادی عەلی: ئەم مۆدێلە لە ئیدارە و حوكمڕانی ھەرگیز پێی ناوترێت حكومەتی ھاووڵاتی
پێت هادی عەلی: ئەم مۆدێلە لە ئیدارە و حوكمڕانی ھەرگیز پێی ناوترێت حكومەتی ھاووڵاتی
بۆ پێدانی پارەی کارەبا ڕووکردنەوە درا
دوات بۆ پێدانی پارەی کارەبا ڕووکردنەوە درا
پەیوەنیدر