بۆ پێدانی پارەی کارەبا ڕووکردنەوە درا



کارەبای سلێمانی هاووڵاتیان لە ڕادەستکردنی پارەی کارەبا لە چەند گەڕەکێک ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت”بۆ پیدانی پارەی کارەبا سەردانی بنکەی ناو بینای بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بکەن”.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری دانیشتووان و هاوبەشانی کارەبا لە سنووری گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانی دەکاتەوە ، بنکەی وەرگرتنی پارەی پسولەی کارەبا لە ناو (هۆبەی چاکردنەوەی کارەبای سەیوان) بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت .

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆیە هاوبەشان و هاووڵاتیانی ئەوسنورە دەکەینەوە بەمەبەستی راییکردنی مامەڵەکانیان و دانی پارەی پسولەی کارەبا دەتوانن سەردانی بنکەی ناو بینای (بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی) لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک محمود بەرامبەر نەخۆشخانەی فاروق بکەن، و ڕۆژانە لە کاتژمێر 8:30 تا کاتژمێر 1:00 دوانیوەڕۆ بەردەوام کراوە دەبێت بەڕوی هاووڵاتیاندا .

لە فەیسبووک وێنەی ڕاوکردنی بڵاوکردەوە و دەستگیركرا
پێت لە فەیسبووک وێنەی ڕاوکردنی بڵاوکردەوە و دەستگیركرا
وتەبێژی حکومەت لەسەر مووچە زانیاری ئاشکرا دەکات
دوات وتەبێژی حکومەت لەسەر مووچە زانیاری ئاشکرا دەکات
پەیوەنیدر