كەسوكاریی شەهیدان شوقە وەردەگرن



وەزارەتی شەهیدان‌ و ئەنفالكراوان باس لە بڕیارێكی حكومەت دەكات بۆ كەسوكاری شەهیدان و دەڵێت:”ئەوانەی پێشتر لەوەرگرتنی زەوی سودمەندنەبون، شوقەیان پێدەدرێت”.

عادل مەلا ساڵح وتەبێژی وەزارەتی شەھیدان‌و ئەنفالكراوان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”كۆتا بڕیاری حكومەت بۆ كەسوكاری شەھیدان ئەوەیە ئەوانەی پێشتر لەوەرگرتنی زەوی سودمەندنەبون، شوقەیان پێدەدرێت‌و لەلایەن لیژنەی باڵاوە ڕێكارەكانی دابەشكردنی شوقە بەسەر كەسوكاری شەھیداندا دیاریدەكرێن”.

وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان دەڵێت:”ساڵانی ڕابردوو حكومەتی ھەرێم لەھەموو ناوچەكان ژمارەیەكی بەرچاوی زەوی بەسەر كەسوكاری شەھیدان‌و زیندانیانی سیاسیدا دابەشكردوە، بەڵام دیارە دابەشكردنی زەوی نەبۆتە ھۆی چارەسەركردنی كێشەی نیشتەجێبون، لەبەرئەوە لەیەكێك لەكۆبونەوەكانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، وەزیری شەھیدان‌و ئەنفالكراوان پێشنیازیكرد لەبری زەوی، شوقە بۆ كەسوكاری شەھیدان دروستبكرێت”.

عادل مەلا ساڵح ئاماژەی بە بەدواداچوونی”لیژنەیەكی باڵا لەوەزیری شەھیدان‌و دادو دارایی‌و فەرمانگەی ھەماھەنگی‌ كرد كە پێكھاتوەو كار لەسەر ڕێكارەكانی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبون بۆ كەسوكاری شەھیدان دەكرێت‌و دروستكردنی شوقە بۆتە بڕیارو لە21ی مانگی ڕابردوو فەرمانی وەزاریی دەرچوە لەوبارەیەوە”.

وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان ڕایگەیاند:”ھەموو ئەو خێزانانەی شەھیدان‌و زیندانیانی سیاسی‌و جینۆساید كە پێشتر سودمەندنەبون لەوەرگرتنی زەوی، سودمەند دەبن لەیەكەی نیشتەجێبون‌و لەكاتی جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبونیش مەرج‌و پێوەرەكانی سودمەند بۆ كەسوكاری شەھیدان لەلایەن لیژنەی باڵاوە دیاریدەكرێن، بەڵام ئەوانەی پێشتر سودمەندنەبون، بەدڵنیایییەوە سودمەند دەبن”.

دەنگی كرتە كرت لە کاتی ئیشپێکردنی ئۆتۆمبێل ئاماژەیە بۆچی؟
پێشت دەنگی كرتە كرت لە کاتی ئیشپێکردنی ئۆتۆمبێل ئاماژەیە بۆچی؟
كرملین: ئەو تانكانەی دەدرێنە ئۆكراینا دەسوتێنرێن
دواتر كرملین: ئەو تانكانەی دەدرێنە ئۆكراینا دەسوتێنرێن
ەیوەندیدار