ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەمریكا گورزێكی توند لە توركیا دەوەشێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەمریكا بڕیاریدا گرێبەستی فرۆشتنی فڕۆكەی جەنگی جۆری (ئێف 35)ی بە توركیا ڕابگرێت و كاری پێنەكرێت.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا واژووی لەسەر ڕاگرتنی گرێبەستی فرۆشتنی فڕۆكەی جەنگی (ئێف 35) كە دروستكراوی وڵاتەكەیەتی بە توركیا ڕاگرت.
میدیاكانی توركیا ئەوەشیان خستووەتەڕوو، بەپێی بڕیارەكە سەرۆكی ئەمریكا فرۆشتن و ڕادەستكردنی فڕۆكەی جەنگی (ئێف 35) بە توركیا ڕادەگرێت تا ئەوكاتەی وەزیری بەرگری و وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی ڕاپۆرتی كۆتایی سەبارەت بە مامەڵەی توركیا لەگەڵ ڕوسیا سەبارەت بە سیستمی بەرگری (ئێس 400)ی پێشكەش دەكەن و چاوەڕوانیشە بزانێت تا چەند توركیا بەردەوام دەبێت لە پێشێلكارییەكان.
جێی ئاماژەیە، ڕۆژی دووشەممە 26 /2/2019 مەولود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی گرێبەستی كڕینی سیستمی مووشەكیی ئێس 400 لە ڕوسیا یەكلایی كردووەتەوە.
هەروەك، پێشتریش لێپرسراوانی ئەمریكا و هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) هۆشداریان دابووە ئەنقەرە كە ڕێگە نادەن سیستمی مووشەكیی ئێس 400 ی ڕوسیایی تێكەڵ بە سیستمی مووشەكی ئاسمانی ناتۆ بكات و ڕوونیشیان كردبووەوە، كڕینی سیستمی مووشەكیی (ئێس 400)ی ڕوسیایی لەلایەن توركیاوە ئەگەرەكانی فرۆشتنی فڕۆكەی جەنگی (ئێف 35)ی ئەمریكا بە ئەنقەرە لاواز دەكات و ڕەنگە ڕووبەڕووی سزاكانی ئەمریكاش ببێتەوە.

جیهان

سوپای لوبنان پشتیوانی خۆپیشاندەرانی وڵاتەكەی دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەگەڵ درێژەكێشانی خۆپیشاندانی لوبنانییەكان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك، سوپای لوبنان، بڕیاریدا پشتیوانی خۆپیشاندەران بكات، كە داواكاریی چاكسازی و خزمەتگوزارییە سەرەكییەكان و باشكردنی دۆخی گوزەرانیان دەكەن.

لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەمڕۆ شەممە 19/10/2019، سوپای لوبنان رایانگەیاندووە؛ جەخت لەسەر پشتیوانی خۆمان دەكەنەوە لە داواكارییە ڕەواكانی خۆپیشاندەران و داوایان لێدەكەن كە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان هەماهەنگی بكەن بۆ ئاسانكاری كاروباری هاووڵاتیان.

سوپای لوبنان ئەوەشی خستوەتەڕوو: “داخوازییەكانی هاووڵاتیان و خۆپیشاندەران پەیوەندیدی بە گوزەران و دۆخیانەوە هەیە، كە بەشێوەیەكی ئارام دەری دەبڕن و نایانەوێت زیان بە موڵكی گشتی و تایبەت بگەیەنن”.

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ شەممە 19/10/2019، لە وەڵامی خۆپیشاندەراندا سەعد حەریری، سەرۆك وەزیرانی لوبنان، داوایكرد 72 كاتژمێر مۆڵەتی پێ بدەن و چەند بەڵێنێكی بە خۆپیشاندەراندا، هەروەها هەندێك لایەنی هاوبەشی لە كابینەی حكومەتەكەی تۆمەتباركرد لە خاوكردنەوەی ڕەوتی چاكسازییەكان و جێبەجێكردنی پڕۆژەی حكومەت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نەتەوە یەكگرتووەكان: توركیا پابەندی ئاگربەست نەبووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی ڕایدەگەیەنێت، توركیا پابەند نەبووە بە ڕێككەوتنی ئاگربەستەوە لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

یانس لاركیە وتەبێژی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سەرەڕای ڕێككەوتنی ئاگربەست، توركیا بەردەوامە لە هێرشەكانی بۆ سەر ناوچەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە و بەو هۆیەشەوە ڕۆژانە سەدان كەس لە خەڵكی ئەو ناوچانە ئاوارە دەبن.

یانس لاركیە وتیشی: بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستیانكەوتووە، توركیا پابەند نەبووە بە ڕێككەوتنی ئاگربەستەوە لە ناوچەكە.

هاوكات، ئەندرێ‌ ماهیسیچ، وتەبێژی كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران، ڕایگەیاند:”تائێستاش زۆرێك لە ئاوارەكان لە ناوچەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە لەترسی شەڕوپێكدادانەكان ناوچەكانیان بەجێدەهێڵن و ڕوو لە عیراق دەكەن”، داواشی لە هەموو لایەنەكان كرد، ئاسایش و سەلامەتی مەدەنییەكان زامن بكەن.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەكگرتووەكان”نزیكەی 730 ئاوارە لە شەوی هەینیدا لە سنورەكانی سوریا- عیراق پەڕیونەتەوە، وێڕای نزیكەی 1600 ئاوارەی تری سوریا كە لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتبوونە عیراق”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

مەكگۆرك: پیلانەكەی ئەردۆغان بەشێك لە خاكی عیراقیش دەگرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی تایبەتی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایدەگەیەنێت، پیلانەكەی ئەردۆغان بەشێك لە خاكی عیراقیش دەگرێتەوە.

برێت مەكگۆرك نێردەی تایبەتی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە جریوەیەكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوە كردووە، پێویستە بە وردی لە ڕێككەوتنەكەی ئەمریكا و توركیا بكۆڵنەوە، چونكە ئەو ڕووبەرەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا دیاریكردووە بۆ پێكهێنانی ناوچەی ئارام بە پێی ڕێككەوتنەكە درێژ دەبێتەوە بۆ ڕووباری فورات و خاكی عیراق.

برێت مەكگۆرك ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەواوی ئەو ناوچانەی باكووری سوریا كە شەڕی تێدایە كوردنشین و مەسیحی نشینن بۆیە بۆ دەستكەوتنی زانیاری دروست سەبارەت بە ڕێككەوتنەكە پێویستە گوێ لە وتەكانی ئەردۆغان بگیرێت و وتەكانی ترەمپ فەرامۆش بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان