
ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری ڕاگوزەری سووریا، بەسەردانێکی فەرمی بەرەو سعوودیە بەڕێکەوت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی ھەواڵی فەرمی سووریا “سانا” بڵاوی کردەوە کە ئەحمەد شەرع بە یاوەری ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە، بەسەردانێکی فەرمی بەرەو سعوودیە بەڕێکەوتووە.
ئەحمەد شەرع لەو کاتەی لە ٢٩ی مانگی ڕابردوو وەک سەرۆک کۆماری سووریا لە قۆناغی ڕاگوزردا دەستنیشان کرا، ئەمە یەکەم سەردانە کە بو دەرەوە ئەنجامی بدات.
چاوەڕوان دەکرێت شەرع لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ سعوودیە، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە ئەنجام بدات.