سەرۆك كۆمار عیراقی بەرەو سویسرا بە جێ هێشت



سەرۆك كۆماری عێراق بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس بەرەو سویسرا بەڕێكەوت، لە چەند دیبەیت و كۆڕ و كۆبوونەوەیەك بەشدار دەبێت.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لەتیف رەشید، سەرۆككۆماری عێراق بە یاوەری فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە بۆ بەشداریكردن لە 53ـهەمین كۆڕبەندی ئابووری جیهان بەرەو سویسرا بەڕێكەوتوون.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرۆككۆماری عێراق لە چەند دیبەیت و كۆڕ و كۆبوونەوەیەك بەشدار دەبێت، بۆ گفتوگۆكردن دەرباری پرسی ئاسایشی خۆراك، گەشەپێدان، هاوبەشی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی لە كەرتی وزە و كشتوكاڵ و ئاو.

هاوكات بڕیارە لە چەند تەوەرێكی دیكەی وەك بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی ژینگەیی، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، پەرەپێدانی ژێرخان و پاراستنی كۆمەڵگەئامادە دەبێت.

بارزانی وادەى هەڵبژاردنی پەرلەمانی دیاریی كرد
پێشت بارزانی وادەى هەڵبژاردنی پەرلەمانی دیاریی كرد
جەبار یاوەر: ئەگەر پێشمەرگە یەك نەخرێت مەترسی گەورە لەسەر هەرێم دروست دەبێت
دواتر جەبار یاوەر: ئەگەر پێشمەرگە یەك نەخرێت مەترسی گەورە لەسەر هەرێم دروست دەبێت
ەیوەندیدار