بڕیارێکی ترەمپ هەزاران عێراقی دەگرێتەوە



بڕیاری ناردنەوەی پەنابەرانا لە ئەمریکاوە بۆ وڵاتەکانیان گرفتی زۆری بۆ پەنابەران لەو وڵاتە دت=روستکردووە و عێڕاقیش لە کاروانی یەکەمدا زیاتر لە 1،200 هاووڵاتی بۆ دەگەڕێتەوە.

میدیا ئەمریکییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمریکا زیاتر لە ١٣ هەزار کۆچبەری وڵاتانی عەرەبی دەنیریتەوە، ئەمەش لەچوارچێوەی بڕیارەکەی ترەمپە بۆ ناردنەوەی کۆچبەران لەو وڵاتەوە بۆ وڵاتانی خۆیان.

لەگەڵ بوون بە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بڕیاری ناردنەوەی پەنابەرانی واژۆکرد، هاوکات پەنابەران دیپۆرت دەکرێنەوە بۆ وڵاتانی ڕەسەنی خۆیان.

بەپێی ئامارەکانی ئیدارەی کۆچبەری ئەمریکا، لیستێک لەم دواییانەدا ئامادەکراوە کە نزیکەی یەک ملیۆن و 400 هەزار کۆچبەر لەخۆدەگرێت بۆ دیپۆرتکردنەوە و بەپێی وڵاتی ڕەسەنیان پۆلێن دەکرێن، و لەنێویاندا زیاتر لە 13 هەزار کۆچبەری عەرەبی تێدایە.

هەر بەپێێ ڕاپۆرتەکە، هۆندۆراس بە زیاتر لە 262 هەزار کەس لە پلەی یەکەمدایە و لە دوای ئەویش گواتیمالا دێت بە زیاتر لە 252 هەزار کەس، هاوکات زۆربەی ئەو کۆچبەرانە بەڵگەنامەی ناسنامەیان نییە وەک ڤیزەی کارا بۆ مانەوە لە ئەمریکا.

سەبارەت بە هاووڵاتییە عەرەبییەکان، ڕاپۆرتەکە ناوی چەند وڵاتێکی تێدا بڵاوکردۆتەوە لەوانە، سۆماڵ 4,090 , مۆریتانیا 3822, ئوردن 1660, میسر 1461, عێراق 1299.

وادەی دابەشکردنی مووچە لە هەرێم ئاشکرا کرا
پێت وادەی دابەشکردنی مووچە لە هەرێم ئاشکرا کرا
نرخی دۆلار دابەزی
دوات نرخی دۆلار دابەزی
پەیوەنیدر