R1  گومان دروستدەکات و تایوان قەدەغەی دەکات



تایوان کارمەندانی کەرتی گشتی و دامەزراوە گرنگەکانی بەکارهێنانی ئەپی دیپسیک ئاگادار کردەوە کە ئەپەکە بەکارنەهێنن چونکە بەرهەمێکی چینییە و ئەگەری هەیە ئاسایشی نیشتمانی بخاتە مەترسییەوە.

خستنەبازاڕی پرۆگرامی “R1” لە کۆمپانیای دیپ سیک چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بووە هۆی دروستبوونی ئاڵۆزی لەبواری

وڵاتانی وەک کۆریای باشوور، ئێرلەندا، فەرەنسا، ئوسترالیا و ئیتاڵیا پرسیاریان سەبارەت بە پرۆسێسکردنی زانیارییەکانی بەکارهێنەران لەلایەن کۆمپانیای چینی دەستپێکردنی زیرەکی دەستکردەوە وروژاندووە.

وەزارەتی کاروباری دیجیتاڵی تایوان ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە نابێت دەزگاکانی حکومەت و ژێرخانی گرنگی وڵات “دیپسیک” بەکاربهێنن، چونکە “ئاسایشی نیشتمانی دەخاتە مەترسییەوە”، ئاماژەی بەوەشکرد “خزمەتگوزاری دیپسیک AI بەرهەمێکی چینییە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “کارەکانی بریتین لە گواستنەوە و دزەپێکردنی زانیاری لە سنوورەکانەوە “.

تایوان لە مێژە چین تۆمەتبار دەکات بەوەی تاکتیکی “ناوچەی خۆڵەمێشی” بەکار دەهێنێت، کە ڕێوشوێنێکە بۆ پێش بەرپابوونی جەنگ پەیڕەوی دەکات، دژی ئەو دوورگەیە، لەوانەش هێرشە ئەلیکترۆنیەکان، لەکاتێکدا پەکین ئامادەنییە دان بە سەربەخۆیی تایوان بنێت و هێشتا بە بەشێک لە خاکەکەی دەزانێت.

لای خۆیەوە، ماڵپەڕی هەواڵی ئەکسیۆس، ڕۆژی پێنجشەممە، بڵاویکردەوە، نووسینگەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا هۆشدارییان پێگەیشتووە کە ئەپڵیکەیشنی زیرەکی دەستکردی چینی “Deep Sick” بەکارنەهێنن، ئاگاداریەکە لە دەستەی بەرپرسی ئاسایشی تەکنەلۆجیا و زانیاری بە سەرجەم فەرمانگەکان دراوە.

هەروەها دەسەڵاتی پاراستنی زانیارییەکانی ئیتاڵیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە وەشانی نوێی زیرەکی دەستکردی چینی “DeepSeek”ی قەدەغە کردووە بەهۆی کەمی زانیاری لەسەر ئەو زانیارییە کەسییانەی کە کۆیان دەکاتەوە.

عێراق مەرجێكی بۆ هەرێم دانا
پێت عێراق مەرجێكی بۆ هەرێم دانا
تەیف سامی بۆ مووچەی مانگی 1 بڕیاریدا
دوات تەیف سامی بۆ مووچەی مانگی 1 بڕیاریدا
پەیوەنیدر