
له پارێگای دهۆك، ژنێكی خه‌ڵكی شارۆچكەی شنگال، به سكێك چوار منداڵی بووە.
بێوار شوکری، لە راگەیاندنی نەخۆشخانەی شاریانی ئەهلی له پارێزگای دهۆك وتى، ژنێكی خەڵكی شنگال، كە ته‌مه‌نی 23 ساڵە به سكێك چوار منداڵی بووە.
ئەو چوار منداڵە، سیانیان كوڕن و یه‌كێكیان كچه و دۆخی ته‌ندروستییان جێگیره.