پارەی كارەبای مۆلیدە دیاریكرا



سەرەڕای نەبوونی مووچە و خراپی دۆخی گوزەرانی هاووڵاتیان، كە دوو مانگە مووچە نەدراوە، بەڵام نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە زیاتر بەرزبۆتەوە بەهۆی نەبوونی كارەبای نیشتمانییەوە، بەجۆرێك نرخی یەك ئەمپێر لە هەولێر و دهۆك دەگاتە 20 هەزار، بەڵام هێشتا لە سلێمانی و هەڵەبجە ڕانەگەیەنراوە.

خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر ڕایگەیاندووە، مانگی ڕابردوو تێكڕای کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان 14 کاتژمێر بووە و نرخی یەک ئەمپێر لە 16 هەزار و 500 دینار بۆ 20 هەزار دینارە.

ڕاشیگەیاند، “لە دەورووبەری هەولێر و قەزا و ناحیە و گوندەکان، نرخی یەک ئەمپێر لەنێوان 4 هەزار و 500 دینار بۆ 20 هەزار دینار دەبێت”.

لای خۆشیەوە، هەکار هرووری، بەرپرسی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی دهۆک وتی، “نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی (یەک) بە فەرمی بڵاو نەبۆتەوە، بەڵام یەک ئەمپێر نزیکەی 20 هەزار و 500 دینار دەبێت”.

بۆ مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو، نرخی ئەمپێرێک لە هەولێر لەنێوان 5 بۆ 19 هەزار دینار، لە دهۆک 9 هەزار بۆ 20 هەزار و 250 دینار، لە سلێمانی ئەمپێرێک لە نێوان 14 بۆ 16 هەزار دیناردا بوو.

لە دهۆك ژنێك چوار منداڵی بوو
پێت لە دهۆك ژنێك چوار منداڵی بوو
شەپۆلێكی بەفر و باران و سەرما هەرێم دەگرێتەوە
دوات شەپۆلێكی بەفر و باران و سەرما هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەنیدر