شەپۆلێكی بەفر و باران و سەرما هەرێم دەگرێتەوە



 

دوای ماوەیەكی زۆر لە دۆخی سەقامگیری كەشوهەوا و بوونی كەشێكی وشك، بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا شەپۆلی بەفر و باران دەستپێدەكاتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پێشبینی دەکات کۆتایی ئەم هەفتەیە و لەڕۆژی پێنج شەممە 6ـی2 کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆیەکی جەمسەری لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان درێژ ببێتەوە و شەپۆلێکی مامناوەندی بەفر و بارانبارین ناوچە شاخاوییەکان و بە لاوازی و پچڕ پچڕی بارانبارین شار و ناوچە نزمەکانیش بگرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە شەپۆلەکە بارستە ھەوایەکی ساردی لەگەڵ دەبێت بەھۆیەوە پلەکانی گەرما بەنزیکەی 7 تا 10 پلەی سەدی نزم دەبنەوە و بەفر لەسەر ناوچە شاخاوییەکان لە بەرزی 1100 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەبارێت.

وتیشی، “ئەم شەپۆلە کاریگەرییەکەی تا ئێوارەی ڕۆژی هەینی واتا 7ـی 2 بمێنێتەوە و ڕۆژانی دوای شەپۆلەکەش پلەکانی گەرما بە نزمی دەمێننەوە و کەشوهەوا هەر سارد دەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە کەشناسی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە، پێشبینی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوی بڵاوکردوەتەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

 

پارەی كارەبای مۆلیدە دیاریكرا
پێت پارەی كارەبای مۆلیدە دیاریكرا
مەلا بەختیار: ئەگەر مامۆستایان تووشی ڕووداوی دڵتەزێن ببن حكومەت بەرپرسیارە
دوات مەلا بەختیار: ئەگەر مامۆستایان تووشی ڕووداوی دڵتەزێن ببن حكومەت بەرپرسیارە
پەیوەنیدر