ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

چەند تایبەتمەندیەکی ژنان لە پەیوەندیدا کە خۆیان دەری نابڕن، بۆ پیاوان باشە!

خێزان

چەند تایبەتمەندیەکی ژنان لە پەیوەندیدا کە خۆیان دەری نابڕن، لەکاتێکدا ئەوە بۆ پیاوان باشە و پێیان خۆشە، ئەمەی خوارەوە هەندێکیانە:

– ژنان زۆر رێز له‌ پیاوی ڕاستگۆ ده‌گرن

ژنان حه‌ز به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ هه‌موو بارودۆخێكدا پیاوه‌كانیان ڕاستگۆبن له‌گه‌ڵیاندا و درۆیان له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت پێیان خۆشه‌ ڕاستیه‌كه‌یان پێ بوترێت گه‌ر ئازاریشیان بدات وه‌ك له‌وه‌ی قسه‌ی ناڕاستیان له‌گه‌ڵدا بكرێت.

– ژنان زۆر حه‌ز به‌ سوپرایز ده‌كه‌ن

ئه‌گه‌ر سوپرایزه‌كه‌ شتێكی بچوكیش بێت، به‌ڵام ژنان هه‌ر حه‌زده‌كه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یان له‌و كه‌سانه‌بێت كه‌ بیرۆكه‌ی نوێی هه‌یه‌، مه‌رجیش نیه‌ ئه‌وه‌ به‌ پاره‌بێت، بۆنمونه‌ ناردنی نامه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی له‌ كاتێكدا ژنه‌كه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ناكات سوپرایزێكی گه‌وره‌یه‌.

– ژنان حه‌زده‌كه‌ن پیاوان بڕیار بده‌ن

ژنان حه‌ز به‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌ شتی ماڵ یاخود بۆنمونه‌ هه‌ڵبژاردنی خواردن پیاوان رۆڵیان هه‌بێت وه‌ك له‌وه‌ی هه‌موو كاره‌كه‌ خۆیان بیكه‌ن.

– ژنان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ چونه‌ ده‌ره‌وه‌ی پیاواندا نییه‌

زۆرێكمان له‌و باوه‌ڕه‌داین كه‌ ژنان حه‌زناكه‌ن پیاوه‌كانیان له‌گه‌ڵ هاورێ كوڕه‌كانیاندا بچنه‌ ده‌ره‌وه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌وه‌ ڕاستنییه‌و ژنان حه‌ز به‌وه‌ ده‌كه‌ن پیاوه‌كانیان كۆمه‌ڵایه‌تی بن و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیشیاندا كات به‌سه‌ربه‌رن.

– ژنان حه‌زده‌كه‌ن لای هاوڕێی پیاوه‌كانیان خۆشه‌ویست بن

ژنان ناتوانن له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن كه‌ پیاوه‌كانیان خۆشی بوێن و ئه‌میش رقی لێیان بێت، هه‌ربۆیه‌ هه‌مو كات هه‌وڵده‌ده‌ن په‌یوه‌ندیه‌كی باش له‌گه‌ڵ هاوڕێی هاوسه‌ره‌كانیاندا دروستبكه‌ن.

– ژنان پێویستیان به‌ تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه‌

هه‌ندێك كات و هه‌ندێك بابه‌تی تایبه‌ت هه‌یه‌ كه‌ ژنان حه‌زناكه‌ن پیاوه‌كانیان لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدابكه‌ن و پێیانخۆشه‌ گه‌ر كه‌مێكیش بێت “تایبه‌تمه‌ندیان” هه‌بێت.

هەرچەند دەمێک بێت ژنت هەبێت، بەڵام ئەم ٥ نهێنیە لە بارەی ژنانەوە نازانیت

ریکلام

خۆشەویستی

دەروونناسەکان شیدەکەنەوە: بۆچی ئەوانەی درەنگ ژن دەهێنن بەختەوەرترن

خێزان
لەم ڕۆژگارەدا هەموان بەدوای پەیوەندی خۆشەویستی و دڵداریەوەن و زۆرێک هەر زوو ژن دەهێنن، لەکاتێکدا بە داخەوە بەشێکیان بە جیابونەوە کۆتایی دێت، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک خاڵە کە دەروونناسەکان دیاریان کردووە و وەڵامی ئەو پرسیارەیە کە بۆچی ئەوانەی درەنگ ژن دەهێنن بەختەوەرترن:

 

– خۆشەویستی لە دڵشکان ناتپارێزێت

گەنجە تازەکان کاتێک دڵیان دەشکێت یان شتەکان بەو جۆرە نابێت کە دەیانەوێت ئیدیی دنیایان لێدێتەوە یەک، لەکاتێکدا گەورەکان دەزانن کە مەرج نییە هەموو کات شتەکان بەو جۆرە بێت کە دەتەوێت.

 

– خۆشەوویستی بەخشینە

 

زۆرێک خۆشەویستی و هاوسەرگیری تەنها بە یادگاری جوان و گەڕان و پیاسە دەزانێت، لە کاتێکدا نازانیت کە هاوسەرگیری و خۆشەویستی بەخشینە بەر لە وەرگرتن، هەر بۆیە کە بۆی دەردەکەوێت بێزار دەبێت، لە کاتێکدا خودی پەیوەندیەکە بەرپرسیارێتییە.

 

 

– توانای بەڕێوەبردن

ئەوانەی تەمەنیان کەمە توانای بەڕێوەبردنی هەست و کۆنتڕۆڵی خۆیان کەمترە، کاتێک شەڕێک یان شتێک ڕوودەدات یەکسەر وەک کوردەواری دەڵیت “هیچی تێدا ناهێڵنەوە” لە کاتێکدا لە تەمانێکی گەورەتردا خۆیان هەوڵی چارەسەری دەدەن.

 

 

– تایبەتمەندی کەسێتی

 

کاتێک گەنجە تازەپێگەیشتوەکان هاوسەرگیری دەکەن ئیدی وا دەزانن نابیت بەبێ یەک دەستبکەن بە ئاودا، لەدواتریش لێک بیزار دەبن لەکاتێکدا بەردەوام لە هاوسەرگیری و خۆشەویستیدا بوار بۆ تایبەتمەندیە کەسێتیەکان دەبێت بهێڵدرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

چەند بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگر لەسەر ئەوەی کە خۆشی دەوێییت!

خێزان

کاتێک کەسێک بەڕاستی کەسیکی خۆش دەوێت، نیشانەکانی لە جەستەیدا بە ڕوونی دەردەکەوێت، ئەمەی خوارەوە هەندێکە لەو نموونانە:

 

– ژنان دەنگیان ناسکتر دەبێت و نەرم و نیانتر دەبن، پیاوانیش ڕۆمانسیتر دەبن

– بەبێ ویستی خۆیان سەر کوڵمەکانیان سور هەڵدەگەڕێت لە کاتی بینینی خۆشەویستەکەیان

– پیاوان ئێسکەکانیان بەهێزتر و پیاوانەتر دەبێت

– خۆشەویستی لە چاوەکاندا دیارە و گلێنەی چاویان زۆر گەورەتر دەبێت

– هەست بەوەدەکەن کە دەتوانن کاری نا ئاسایی و دەریاسا بۆیەکدی بکەن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

هه‌رگیز ژنی ژیر ئه‌م 7 شته‌ له‌ پیاوه‌كه‌ی داوا ناكات

خێزان

داواكاری ژنان زۆر و جۆراوجۆرن، به‌ڵام به‌شێك له‌و داواكاریانه‌ نا لۆژیكین و هه‌رگیز ژنی ئاقڵ و ژیر له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی داواناكات:

 

-هه‌ندێك له‌ ژنان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن پیاوه‌كانیان وه‌ك منداڵ نازیان هه‌ڵبگرن و خواردنیان پێبده‌ن و هه‌موو داواكاریه‌كیان جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕوانیه‌كی هه‌ڵه‌و مه‌ترسیداره‌.

-ژنی ژیر هه‌رگیز داوای ئه‌وه‌ له‌پیاوه‌كه‌ی ناكات واز له‌وه‌ بهێنیت كه‌ حه‌زی پێده‌كات، بۆنمونه‌ داوای ئه‌وه‌ی لێناكات واز له‌ پیشه‌كه‌ی بهێنێت كه‌ خۆی پێی خۆشه‌.

-داوای ئه‌وه‌ی لێناكات كه‌ واز له‌ خانه‌واده‌ و هاورێكانی بهێنێت.

-داوای ئه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی ناكات كه‌ له‌ هه‌موو حه‌زه‌كانیدا بۆنمونه‌ بازاڕكردن یاخود ته‌ماشاكردنی درامایه‌كی ژنانه‌ به‌شداری له‌گه‌ڵ بكات.

-زۆری لێناكات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ كه‌سێكی جیاواز له‌وه‌ی كه‌ خۆی هه‌یه‌، ته‌نها هاوكاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی  ببێته‌ كه‌سێكی باشتر.

-داوای ئه‌وه‌ی لێناكات كه‌ ته‌ماشای هیچ ژنێك نه‌كات یاخود له‌سه‌ر كاره‌كه‌شی گفتوگۆیان له‌گه‌ل نه‌كات، چونكه‌ ئه‌وه‌ش داواكاریه‌كی ناپه‌سه‌نده‌.

-متمانه‌ی پێده‌كات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان