ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

دەوامی فەرمانبەرانی دیوانی وەزارەتێك زیادكرا
وەزارەتێك بۆ ڕایی كردنی مامەڵەكان ئەپڵیكەیشنی مۆبایلی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانشتی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پێویستە كارئاسانی تەواو بۆ ڕایی كردنی كاروباری مامۆستایان و هاووڵاتیان بكرێت و بڕیاریشدا دەوامی بەڕێوەبەرە گشتیەكان و بەڕێوەبەرەكان و بەشێك لە فەرمانبەرانی ناو دیوانی وەزارەت زیادبكرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك)، “بەئامانجی كارئاسانی كردنی زیاتر بۆ ڕایی كردنی كاروبارەكانی مامۆستایان و خوێندكاران و فەرمانبەران و هاوڵاتیان بەتایبەت ئەوانەی ڕوو لە دیوانی وەزارەت دەكەن، د.یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی چەند بڕیارێكی گرنگی دەركرد”.

د.یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی دیوانی وەزارەتەكەی ڕایگەیاند، لەم سەردەمەدا، كە دونیا پێشكەوتنی گەورەی لەبواری تەكنەلۆژیا ناوە، بۆیە پێوست دەكات بۆ هاووڵاتیان لەڕێگەی سیستم و بەرنامەی نوێوە خزمەتی زیاتر بكرێن، بۆ ئەوەش وتی، “پێویستە و دەبێت سیستمێك دابڕێژین، كە خزمەت بەهاووڵاتیان بكات و كارئاسانی بۆ بەڕێوەچوونی كارەكان و ڕایی كردنی مامەڵەكانیان بكات، چونكە هاووڵاتیان شایستەی ئەوەن زیاتر لەم ڕووەوە خزمەت بكرێن”.

بۆ جێبەجێ كردنی باشترین خزمەت بەهاوڵاتیان، وەزیری خوێندنی باڵا بڕیاریدا، “لە هەفتەی داهاتووەوە دەوامی بەڕێوەبەرە گشتیەكان و بەڕێوەبەرەكان و بەشێك لە فەرمانبەرانی دیوانی وەزارەت تا كاتژمێر (٤)ی دوای نیوەڕۆ درێژكردەوە”.

وتیشی، “دەبێت وەزارەتی خوێندنی باڵا پێشەنگ بێت لە ڕایی كردنی مامەڵە و خزمەتكردنی هاووڵاتیان، چونكە ئەم وەزارەتە لوتكەی زانست و زانیاریە لە وڵات، حكومەت چاوەڕوانی ئەوە لەئێمە دەكات و هاووڵاتیانیش لەئاستی ئەو داواكاریەن، بۆیە دەبێت ئامانجەكەمان بپێكین”.

د.یوسف گۆران ئاماژەی بەوەشكردووە، بە جێبەجێ كردنی سیستمی ئەلیكترۆنی كردنی وەزارەت و درێژكردنەوەی وادەی دەوام ڕیگەیەكی دروستمان گرتۆتەبەر بۆ خزمەتی هاووڵاتیان.

وەك ئەو وەزارەتە ڕایگەیاندووە، لە ئێستادا مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران و هاووڵاتیان دەتوانن لەڕێگەی ئەپڵیكەیشنێكی تایبەتی مۆبایلەوە بچنە ناو سیتسمی ئەلیكترۆنی وەزارەت و تەواوی زانیاریەكانی لەبارەی مامەڵەكەیانەوە بزانن، ئەویش بە دابەزاندنی ئەم ئەپڵیكەیشنە لە مۆبایل بە ناونیشانی (MHE KRG) یاخود بەم لینكە(https://play.google.com/store/apps/details?id=com.kardo.mhe) كە ئێستا بەردەستە.

ئابوری

نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار جێگیربوون بەخۆوەدەبینێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەنتەری عیراقی بۆ ئابوری و سیاسی، ئاماژە بە جێگیربوونی نرخی دۆلار دەكات لەبەرانبەر دینار لە بۆرسە و بازاڕەكانی ناوخۆدا.

ئەمڕۆ هەینی، سەنتەری عیراقی بۆ ئابوری و سیاسی ڕایگەیاند”نرخی دۆلاری ئەمریكایی لەبەرانبەر دیناری عیراقی جێگیربوونی بەخۆوە بینیوە، لە بۆرسەی كیفاح لە بەغدا نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار 123.500 دینارە و نرخی كڕینی 122.500 دینارە”.

ناوەندەكە دەڵێت”لە بۆسە و بازاڕەكانی دراو لە پارێزگەكان، نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار 123.500 دینارە و نرخی كڕینی 122.500 دینارە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە نرخی دۆلار لە بۆرسەی كیفاح و لە بۆرسە و بازاڕەكانی دراو لە پارێزگەكان، دوێنێ‌ پێنج شەممەش هەر بە هەمان نرخ مامەڵەی پێوەكراوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت بەرزبۆوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی نەوت بەهۆی بوژانەوەی داواكاریی لەسەر وزە و كەمبوونەوەی ئاستی عەمباركراوی نەوتی ئەمریكايى، ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.

گرێبەستە دواخراوەكانی برنت بەڕێژەی 0.55% ڕوویان لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 42.17 دۆلار، بە هەمان شێوە گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی (خۆرئاوای تكساس مامناوەند) بەڕێژەی 0.6% بەرزبۆتەوە و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 40.55 دۆلار.

نرخی نەوت بەهۆی زیادبوونی داواكاریی و بوژانەوەی هیوای وەبەرهێنان ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، وەبەرهێنەرانیش پێشبینی دەكەن هەندێك لە وڵاتان دەستبەرداریی ڕێوشوێنە توندەكانی كەرەنتینەببن، بەڵام مەترسی هاتنەبەری تەوژمی دووەمی كۆرۆنا لەئارادایە كە ڕەنگە بە هەمان شێوەی بەهاری پێشوو كاریگەریی لەسەر ئاستی داواكاریی لەسەر نەوت دروستبكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سامانە سرووشتییەكان: باشترە عیراق وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە پرسی نەوت بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەكردبوو، كەنەوتی هەرێم بەقاچاغ دەبرێت و لەئۆپیك كێشەی بۆ عیراق دروست كردووە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم ئەو وتانە ڕەتدەكاتەوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند:”ئامار و زانیاریی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانییەوە وردبینیی تێدا دەكرێت و بەشێوەیەكی بەردەوام بڵاودەكرێتەوە، بۆیە باشترە كە حكومەتی فیدراڵیی عیراق وردتربن لە لێدوانەكانیان، باشترە عیراقیش وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە زانیارییەكانی تایبەت بە پرسی نەوت بكات”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ئاماژەی بەوەشكردووە:” حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای ڕێككەوتنی ئۆپيك پڵەس قەبارەی بەرهەمهێنانی كەمكردووەتەوە و كۆی گشتیی بەرهەمەكانی لە ئاستی پێویستدا نین بەراورد بە بەرهەمەكانی بەشەكانی دیكەی عیراق”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم بسی لەوەش كردووە:” ئەو ڕوونكردنەوەیان بۆ حكومەتی فیدراڵی وەكو بەشێك لە گفتوگۆیەكی گشتگیرتر لەقەڵەم دەدەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان