دوو بنكەی تەندروستی ٢٤ كاتژمێریی بۆ پێشمەرگە دەكرێنەوە



لە دوو شارەدێی سنووری ئیدارەی گەرمیان دوو بنكەی تەندروستی 24 كاتژمێریی بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دەكرێنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوابەدوای ئاڕاستەكردنی نووسراو لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیانەوە، وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم ڕەزامەندیان پیشان دا بۆ كردنەوەی ٢ بنكەی تەندروستی (٢٤) كاتژمێریی فریاكەوتنی خێرا بۆ پێشمەرگە لە هەردوو شارەدێی (زینانە) و (كوڵەجۆ).

ڕاشیگەیاندووە، بنكەكان بە هاوبەشی هەردوولا (تەندروستی گەرمیان و دەزگای تەندروستی پێشمەرگە) بەڕێوەدەبرێن و بینا و ستاف و هەموو پێداویستییەكانی دیكەی بۆ دابین دەكرێت.

ئاشكراشی كردووە، بڕیارە لەچەند هەفتەی داهاتوودا بنكەكان بكرێنەوە و دەست بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانیان بكەن.

جەبار یاوەر: ئەگەر پێشمەرگە یەك نەخرێت مەترسی گەورە لەسەر هەرێم دروست دەبێت
پێشت جەبار یاوەر: ئەگەر پێشمەرگە یەك نەخرێت مەترسی گەورە لەسەر هەرێم دروست دەبێت
عیراق و قەتەر یاریی دەكەن
دواتر عیراق و قەتەر یاریی دەكەن
ەیوەندیدار