هۆکاری قوڵبوون و ڕۆچوونی زەوی لە عێراق ئاشکرا دەکرێت



توێژینەوەیەکی نێودەوڵەتی هۆکاری قوڵبوون و ڕۆچوونی نائاسایی زەوی لە عێراق ئاشکرا دەکات و دەڵێت”کاریگەری دوو جەمسەری گەورە هۆکارن بۆ ئەم ڕۆچوونە”.

تیمێکی توێژینەوەی نێودەوڵەتی توێژینەوەیەکیان لە زانکۆی گۆتینگن لە ئەڵمانیا ئەنجامدا و چەند دەرئەنجامێکی سەرسورهێنەریان بۆدەرکەوت، بەپێی بڵاوکراوەی گۆڤاری زەوی ڕەق ، دەرکەوتووە کە پلێتی کۆنی ئۆقیانوس ناسراو بە “ئۆقیانوسی تێتیس” (Ocean Tethys یان Neo-Tethys) کە دەکەوێتە نێوان کیشوەرەکانی ئۆراسیا و نیمچە دوورگەی عەرەبی، بە شێوەیەکی ئاسۆیی لە ژێر ڕووی زەویدا لێک دەترازێن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کێشانی نائاسایی لە ناوچەکەدا ڕووبدات.

لەگەڵ جوڵەی کیشوەرەکان بەرەو یەکتر لە ماوەی ملیۆنان ساڵدا، پلێتە زەریاییەکان دەخلیسکن تا قووڵایییەکی زۆر لە ژێر ڕووی زەویدا.

لە کۆتاییدا کیشوەرەکان تووشی پێکدادان دەبن و بەردەکانی لێوارەکانیان بەرز دەبنەوە و زنجیرە شاخێکی بەرفراوان دروست دەکەن وەک چیای زاگرۆس (زنجیرە چیایەک کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئێران و ڕۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستانەوە).

توێژەران بە کەڵک وەرگرتن لە یاسای بیرکاری بۆیان دەرکەوتووە کە کێشی چیای زاگرۆس بە تەنیا ناتوانێت ئەو پێچانەی قووڵی ٣-٤ کیلۆمەتر لە بەشی باشووری ڕۆژهەڵاتی ناوچەکە درووستبکات، ئەنجامەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە پلێتی زەریایی “دەریای تەتیس” کە تا ئێستاش بە پلێتی عەرەبییەوە بەستراوەتەوە، وردە وردە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیاوە بۆ باکووری ڕۆژئاوای ئێران جیا دەبێتەوە، ئەمەش ڕۆچوونی ڕووی زەوی زیاد دەکات.

ئەو نوێگەرییە جیۆداینامیکییەی کە لەلایەن توێژەرانەوە پەرەی پێدراوە، نەک تەنها پەرەسەندنی ڕووی زەوی ڕوون دەکاتەوە، بەڵکو دەتوانێت بەکاربهێنرێت بکات لە بوارەکانی دیکەدا، وەک گەڕان بەدوای سەرچاوە سروشتییەکان، لەوانەش نەوتە کانزاییەکان و وزەی گەرمی زەوی، ئەمە جگە لە باشترکردنی هەڵسەنگاندنی مەترسییەکانی بوومەلەرزە.

وادەی دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجە دیاریکرا
پێت وادەی دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجە دیاریکرا
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی فەڕەنسا کۆبووەوە
دوات قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی فەڕەنسا کۆبووەوە
پەیوەنیدر