قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی فەڕەنسا کۆبووەوە



قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا دواین پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ کران.

رۆژی پێنج شەمە 30ـی کانوونی دووەمی 2025، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێم کۆبۆوە، و باس لە دواین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و بە تایبەتیش دۆخی سووریا کرا.

لەکۆبوونەوەکەدا، جەختکرایەوە سەقامگیرکردنی سووریا و ناوچەکە گرنگی تایبەتی هەیە، پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و لایەنە سوورییەکان پێکەوە کاربکەن تا هەموو پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە بەشداربن لە داڕشتنەوەی سیستمی نوێی سووریا و مافە بنەڕەتییەکانی هەموو پێکهاتەکان بە تایبەتیش پێکهاتەی کورد لە سووریای نوێدا گەرەنتی بکرێت.

سەبارەت بە هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی هەرێمی کوردستان، هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە لایەنە سیاسییەکان پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکومەت، هاوکات قوباد تاڵەبانی روونیکردەوە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی حکومەتی داهاتوو حکومەتێکی کارا و بەهێز و یەکگرتوو لەسەر بنەمای هاوبەشیی راستەقینە بێت تا بتوانێت وەڵامدەری داواکارییەکانی هاوڵاتییانی کوردستان بێت.

هاوکات جەختکرایەوە لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکان لەڕێگەی گفتوگۆوە، قوباد تاڵەبانی هیوای خواست ئەو وەفدەی دەچێتە بەغدا بتوانێت لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بگاتە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر پرسی بودجە و مووچە.

هۆکاری قوڵبوون و ڕۆچوونی زەوی لە عێراق ئاشکرا دەکرێت
پێت هۆکاری قوڵبوون و ڕۆچوونی زەوی لە عێراق ئاشکرا دەکرێت
لەبارەی دەستگیرکردنی سکرتێری سەرۆک کۆمار بە تۆمەتی بەرتیل ڕوونکردنەوە درا
دوات لەبارەی دەستگیرکردنی سکرتێری سەرۆک کۆمار بە تۆمەتی بەرتیل ڕوونکردنەوە درا
پەیوەنیدر