ژنێک دەتوانێت هەموو پیاوەکانی ئێف بی ئای کۆبکاتەوە



لوقمان غەفوور – ڕۆژنامەنووس

کریستی نۆم ئەو ژنەی هەموو پیاوەکانی ئێف بی ئای لەسەر مێزێک کۆدەکاتەوە، ژنێک بە ڕووخسار گەنج، بەڵام بەتەمەن کامڵ، لە ویلایەتێکی تا ڕادەیەک نەناسراو بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت.

ساڵی ٢٠٢٠ کە لە زانکۆی مینیسۆتا بووم، وانەیەکم هەبوو لەسەر مێژووی هەردوو داکۆتا، نۆرس داکۆتا و ساوس داکۆتا.

مارک مامۆستای وانەکە باسی خاک و کەشوهەوای نۆرس داکۆتا و ساوس داکۆتای بۆ دەکردین.

تا ڕادەیەک نۆرس داکۆتا باشتر بوو لە ساوس داکۆتا، بەهۆی شارێکی تا ڕادەیەک فراوانی وەک فارگۆ، ناوبانگی باشتر و ناسراو ترە، بەڵام ویلایەتی ساوس داکۆتا کە ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی ٩٠٠ هەزار کەسە هیچ جۆرە ناوبانگێکی نەبوو.

بەشی زۆری خاکەکەی زۆرگ و خاکی سورە کە هیچ جۆرە کشتوکاڵێک و نیشتەجێبوونێک لەخۆناگرێت، شاری ڕاپێد پایتەختەکەیەتی کە کەمترین ناو و ناوبانگی هەیە لە ئەمریکادا، ساڵی ٢٠٢٠، مارک داوای ڕاپۆرتێکی کرد لەسەر حکومەتی ویلایەتەکە، من بە فرسەتم زانی هەم گەشت و هەم بۆ نووسینی ڕاپۆرتەکە بە دیداری کریستی شادبووم.

ئێستا ساوس داکۆتا کریستی ڕەوانەی نیویۆرک کردووە تا هەموو بەرپرسە پیاوەکانی ئێف بی ئای لە دەوری مێزێک کۆکاتەوە.

کریستی نۆم ساڵی ٢٠١٩ تا ٢٠٢٥ حاکمی ویلایەتی ساوس داکۆتا بوو، لە کابینەکەی ترەمپ-دا بوو بە وەزیری ناوخۆی ئەمریکا.

 

هەسەدە گورزێكی گەورەی لە توركیا وەشاند
پێت هەسەدە گورزێكی گەورەی لە توركیا وەشاند
شەرع داوای ڕادەستکردنەوەی ئەسەد دەکات
دوات شەرع داوای ڕادەستکردنەوەی ئەسەد دەکات
پەیوەنیدر