لیستی مووچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی ئامادە دەکرێت



بریکاری وەزیری دارایی عێراق وادەی چوونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات و دەڵێت” تیمە تەکنیکییەکانی حکومەتی هەرێم رۆژانە تا شەوی درەنگ بەردەوام کاردەکەن”.

ڕێباز حەملان، بریکاری وەزیری دارایی عێڕاق بڵاویکردەوە، لەهەولێر سەردانی تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کرا، کە بە هاوبەشی لەگەڵ تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم و یەکەی ژمێریاری وەزارەتەکان و خانەنشینی سەربازی و مەدەنی لە ئامادەکاری لیستی مووچەی مانگی یەک و ئامادەکاری رێکخستنی لیستی مووچەی خانەنشینانن بە پێی یاسای هاوتاکراوی بەرکار .

دەشڵێت” پشتیوانیمان دووپاتکردەوە بۆ ئەوەی کارەکان بەزووی جێبەجێ ببن و تا ناوەراستی ئەم هەفتەیە وەفدی باڵای هەرێم بگەرێنەوە بەغداد و ئالیەتی کارکردن و سەرفکردنی مووچە بۆ ساڵی 2025 بچێتە بواری جێبەجێکردن.

ئاماژەی بەوەشداوە، تیمە تەکنیکییەکانی حکومەتی هەرێم رۆژانە تا شەوی درەنگ بەردەوام کاردەکەن هەموو داواکاری و تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی فیدراڵی دەخەنە بەردەم نوێنەرانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ تەدقیق و پەسەندکردنی بە پێی ئەو رێنمایی و یاسا کارپێکراوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ لەسەری دەروات.

بریکاری وەزیری دارایی عێراق ڕاشیگەیاند، حکومەتی هەرێم ئیلتیزامەکانی لەسەریەتی جێبەجێدەکات لە پێناو دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران و بەدەستهێنانی مافە داراییەکانی هەرێم بە پێی یاسای بودجەی 2025 و ئەو تەخسیسەی بۆی دیاریکراوە .

زانا هۆڵەندییەكە هۆشداری بوومەلەرزەیەكی بەهێز دەدات
پێت زانا هۆڵەندییەكە هۆشداری بوومەلەرزەیەكی بەهێز دەدات
هاکان فیدان دێتە بەغدا
دوات هاکان فیدان دێتە بەغدا
پەیوەنیدر