هاکان فیدان دێتە بەغدا



سبەینێ وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدا دەکات و بەرپرسێکی هەرێمیش دەڵێت”بەرنامەی نییە سەردانی هەرێم بکات”.

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 26ـی کانوونی دووەمی 2025 هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ، بە سەردانێکی فەرمی بگاتە بەغدای پایتەخت و بە جیا لەگەڵ هەریەکە لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆببێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، وەزیرانی تورکیا و عێراق تاوتوێی چەندین پرسی هاوبەش نێوان عێراق و تورکیا، لەوانەش دۆخی ناوچەکە و پێشهاتەکانی ئەم دواییە دەکەن.

بڕیارە فیدان لەناو دیالۆگەكانی كۆبونەوەكاندا،ئاماژە بە گرنگی بنیادنانی پەیوەندییەکی باشی نێوان حكومەتی عیراق و حكومەتی نوێی سووریا بکات، بە جۆرێك كە سوودی بۆ هەردوو وڵات و ناوچەكە هەبێت.

خاڵێكی تری ئەجندای سەردانەكەی هاكان فیدان، تایبەتە بە هەرێمی كوردستان و بڕیارە ناوبراو لەوبارەیەوە، لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای عیراق، گفتوگۆ لەسەر دوو دۆسییەی گرنگ بكات، ئەوانیش دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان و ئەو رێوشوێنە ئەمنییانەی بەرامبەر پارتی كرێکارانی كوردستان گیراوەتەوە.

سەبارەت بە سەردانکردنی بۆ هەرێمی کوردستانیش، شۆڕش خالید، بریکاری وەزیری دەرەوەی عێراق بە میدیای پارتی ڕاگەیاندووە، لە بەرنامەیدا نییە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.

لیستی مووچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی ئامادە دەکرێت
پێت لیستی مووچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی ئامادە دەکرێت
لەسەر ڕاگرتنی هاوکارییەکانی پێشمەرگە ڕوونکردنەوە درا
دوات لەسەر ڕاگرتنی هاوکارییەکانی پێشمەرگە ڕوونکردنەوە درا
پەیوەنیدر