مامۆستایانی ناڕازی وادەی خۆپیشاندانی سەرتاسەری رادەگەیەنن



مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی گردوونەوە و لە بەیاننامەیەکدا هۆشدارییان دایە حکومەت و دەڵێن”تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان بایکۆت بەردەوامە”.

مامۆستایانی ناڕازی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەیاننامەیەکیان خوێندەوە و تێیدا داواکارییان ڕاستەوخۆ ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کرد و رایانگەیاند، پێویستە بڕیارەکانی دادگای باڵا لەبارەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم جێبەجێبکرێت، و ئەو ماف و شایستانەی هەیانە چیتر بەناوی گرفتی مووچەوە نەمێنێت و سەرجەم شایستەکانمان بدەنەوە.

دڵشاد میرانی، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی ڕایگەیاند، مامۆستایانی ناڕازی و گرووپی مانگرتووەکان ڕۆژی سێ شەمە خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێم ئەنجام دەدەین و داوایان کرد لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان بەشداربن و مان لە خواردن و خواردنەوە دەگرن.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەوەی مامۆستایان و شەقام کردویانە هیچ هێزێکی ئۆپۆزسیۆنیش نەیاناکردووە، و بە دڵنیاییەوە دەبێت بریارەکانی دادگا جێبەجێبکرێت و تا ئەوکات بایکۆت بەردەوام دەبێت.

ڕاشیگەیاند، حکومەتی هەرێم بە ئەنقەست دەیەویت تەوتین جێبەجێ نەکات، و دەیەوێت مووچە لەژێر دەستی ئەوانبێت، تا وەک کارتی فشار بەکاربهێنێت، ئێمە داوادەکەین چیتر گرفت بۆ مووجە دروستنەکرێت و حکومەتی هەرێم بڕیارەکانی دادگا لە تەوتینی مووچە لە بانکە فیدڕاڵییەکان جێبەجێبکات، بۆئەوەی ماف و شایستە و مووچەکانیان بۆ بگەڕێتەوە.

ئەو نوێنەرەی مامۆستایانی ناڕازی ڕاشیگەیاند، هەفتەی داهاتوو لیژنەیەکمان سەردانی بەغدا دەکات، یاداشتێکمان نووسیوە و سەردانی پارێزگاری بانکی ناوەندی دەکەین بۆ کردنەوەی لقی بانکەکان لە هەرێم.

لەکۆتاییەکانی مانگی یەکی ساڵی 2025 ین و هێشتا مووچەی مانگی 12ـی ساڵی 2024 دابەشنەکراوە و چارەنووسی مووچەی مانگی یەکیش بە نادیاری ماوەتەوە، و مامۆستایان لەدژی نەدانی مووچەکانیان بایکۆتیان کردووە و بڕیاریانداوە تا جێبەجێکردنی داواکانیان بەردەوام بن لە بایکۆت.

لەسەر ڕاگرتنی هاوکارییەکانی پێشمەرگە ڕوونکردنەوە درا
پێت لەسەر ڕاگرتنی هاوکارییەکانی پێشمەرگە ڕوونکردنەوە درا
هەسەدە جۆرێکی نوێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەرهەم دەهێنێت
دوات هەسەدە جۆرێکی نوێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەرهەم دەهێنێت
پەیوەنیدر