هەسەدە جۆرێکی نوێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەرهەم دەهێنێت



ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە زانیاری لەسەر جۆرێکی نوێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئاشکرا دەکات.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، لە بلاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، جۆرێکی نوێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەخرێتە خزمەتەوە و پشتیوانییەکی نوێی هێزەکانیان دەکات.

لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هەنگاوێکی نوێیە بەرەو بەهێزکردنی تواناکانی بەرگری و هێرشبەری، و دەرئەنجامی هەوڵێکی ماندوو نەناسانەیە لەلایەن کەسانی پسپۆڕەوە کە شەو و ڕۆژ کاردەکەن بۆ پەرەپێدان توانا تەکنیکییەکانمان.

جێی باسە، هەسەدە لەڕێگەی یەکەیەکی تایبەتی ڕاهێنراو بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کە ناویان “یەکەی شەهید هاروون”ە، توانیویانە بە وردی ئامانجەکانیان بپێکن، بەتایبەت لە ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپە چەکدارەکانی سەر بەتورکیا، لە بەنداوی تشرین و ڕۆژئاوای کوردستان، هاوکات پێشتریش ڕایانگەیاندبوو، بەشێک لەو چەک و تەقەمەنییانە لەلایەن دەستی ناوخۆ دروستدەکرێت.

مامۆستایانی ناڕازی وادەی خۆپیشاندانی سەرتاسەری رادەگەیەنن
پێت مامۆستایانی ناڕازی وادەی خۆپیشاندانی سەرتاسەری رادەگەیەنن
سەعدی ئەحمەد پیرە: کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو دادەنێین
دوات سەعدی ئەحمەد پیرە: کەسی شیاو بۆ شوێنی شیاو دادەنێین
پەیوەنیدر