لە هەرێم نرخی ئینتەرنێت هەرزان دەبێت و بەشێكیشی دەكرێتە خۆڕایی


بڕیارە لە مانگی شوباتی داھاتووەوە ئینتەرنێتی ھەرزان و بێبەرانبەر بدرێتە ھاووڵاتییان و جێگری سەرۆكی لیژنەی گەیاندنیش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: “سێ پاكێج ئامادە كراون و یەكێك لەو پاكێجانە بێبەرانبەرە بۆ ھاووڵاتییان”.

ئەمڕۆ وەزیری پەروەندییەكانی عێراق ئاشكرای كرد، كە چەند پاكێجێكیان بۆ هەرزان كردنی ئینتەرنێت ئامادە كردووە و بەشێكیشی بۆ هاووڵاتیان دەبێتە خۆڕایی.

ئیبراھیم میرانی، جێگری سەرۆكی لیژنە گەیاندن لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە، “بەپێی بڕیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق لە دوو ڕێگەوە نرخی ئینتەرنێت لەسەر ھاووڵاتییان ھەرزان دەكرێت و داشكاندنەكە ھەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، چونكە كۆمپانیاكانی گەیاندن لە ھەموو عێراق سەرتاسەرین و ھەر بڕیارێك بدرێت بۆ ھەموو عێراقە بە ھەرێمی كوردستانیشەوە”.

وتیشی، “لە مانگی شوباتی داھاتووەوە بڕیاری ھەرزان كردن و دابەشكردنی ئینتەرنێت دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.”

ئاماژەی بەوەشكردووە، “سێ پاكێج ئامادە كراون بۆ ھەرزانكردنی نرخی ئینتەرنێت لەسەر ھاووڵاتییان، پاكێجی یەكەم حكومەت خۆی ١٠ گێگابایت لە ڕێگەی كۆمپانیاكانییەوە بە كێبل ئینتەرنێت دەگەیەنێت و بێبەرانبەر مانگانە دەدرێت بە ھاووڵاتییان و پاكێجی دووەم ١٠٠ گێگابایت بە ١٥ ھەزار دەدات بە ھاووڵاتییان.”

ئاشكراشی كرد، ”بڕیارێكی دیكەی حكوومەت ئەوەیە لە مانگی داھاتووەوە ھەماھەنگی لەگەڵ كۆمپانیاكانی بواری گەیاندن كراوە و نرخی كارت و بەكارھێنانی ئینتەرنێت داشكاندنی بۆ بكرێت و بە شێوەیەك بێت لەگەڵ ڕەوشی ئابووری ھاووڵاتییان بگونجێت، ئەوەیش ھەنگاوێكی باشە بۆ ئەوەی ھاووڵاتییان بتوانن ئینتەرنێتی ھەرزانیان دەست بكەوێت.”

مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووى 11 شوێن دابەش دەكرێت
پێشت مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووى 11 شوێن دابەش دەكرێت
حەلبوسی لەلایەن وڵاتانی عەرەبییەوە پۆستێكی دیكەی پێ‌ درا
دواتر حەلبوسی لەلایەن وڵاتانی عەرەبییەوە پۆستێكی دیكەی پێ‌ درا
پەیوەندیدار