حەلبوسی لەلایەن وڵاتانی عەرەبییەوە پۆستێكی دیكەی پێ‌ درا



محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بووە سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانە عەرەبییەکان، دوای ئەوەی سەرۆکایەتی یەکێتییەکە بۆ عێراق گواسترایەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، “عێراق، سەرۆکایەتی یەکێتی پەرلەمانی عەرەبی دەكات، بەو پێیەی دەستەی سەرۆکایەتی یەکێتییەکە گواسترایەوە بۆ عێراق، هەروەها محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان وەک سەرۆکی یەكێتییەكە دەستنیشان کرا لە ن9ی ئەم مانگەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “بەغدا لە 23 تا 26ی شوبات، میوانداری کارەکانی سی و چوارەمین کۆنفرانسی یەکێتی نێوان پەرلەمانی عەرەبی و لیژنەکانی یاوەری دەكات، بە بەشداری سەرۆکی ئەنجومەن و پەرلەمانی ئەو ئەندامانەی وڵاتانی عەرەبی، هەروەها زۆرێک لە ڕێکخراو و دامەزراوە پەرلەمانییەکان، کە پێگەی چاودێریان لە سەندیکاکەدا هەیە بەشدار دەبن”.

لە هەرێم نرخی ئینتەرنێت هەرزان دەبێت و بەشێكیشی دەكرێتە خۆڕایی
پێشت لە هەرێم نرخی ئینتەرنێت هەرزان دەبێت و بەشێكیشی دەكرێتە خۆڕایی
نرخی دۆلار دابەزی
دواتر نرخی دۆلار دابەزی
ەیوەندیدار