ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

یەكێتی دوابڕیار بۆ بەشداری لە پەڕلەمان و حكومەت ڕادەگەیەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە سلێمانی دەستی پێكرد و دوا بڕیار لەبارەی بەشداری كردن لە پەڕلەمان و حكومەتی هەرێم دەدات.

پەیامنێری (خەڵك) لە سلێمانی ڕایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەسەرپەرشتی كۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری سكرتێری گشتی ئەو حزبە لەسلێمانی دەستی پێكرد، كە تایبەتە بە گفتوگۆ كردن لەسەر كۆبوونەوەی پەڕلەمانی كوردستان و پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم.

هەر بەپێی زانیارییەكان، مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەو كۆبوونەوەیەدا دوابڕیار لەسەر ڕێككەوتن لەگەڵ پارتی بۆ چوونە ناو پەڕلەمان و پێكهێنانی حكومەتی هەرێم دەدات و هەنگاوی داهاتووی حزبەكەی لە ئەگەری ڕێكنەكەوتن لەگەڵ پارتی دیاری دەكات.

ڕۆژی دوو شەممەی ڕابردوو 18ی شوباتی 2019، پەڕلەمانی كوردستان بە بەشداری زۆربەی فڕاكسیۆنەكان كۆبووەوە و دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان هەڵبژێردرا، كە ڤالا فەرید بەشێوەی كاتی بۆ سەرۆكی پەڕلەمان و هێمن هەورامی بۆ جێگری یەكەم و مونا قەهوەچی بۆ جێگری دووەم دیاریكران، بەڵام فڕاكسیۆنی یەكێتی بەهۆی ڕێكنەكەوتنی حزبەكەی لەگەڵ پارتی بایكۆتی كۆبوونەوەكەی كرد.

کوردستان

هەولێر.. سێ هەزار ماتۆڕسکیل دەستیبەسەردا گیراوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەماوەى مانگێکدا لەپارێزگای هەولێر دەستبەسەر سێ هەزار ماتۆڕسکیلدا گیراوە.

 

عه‌میدى مافپه‌روه‌ر دیدار عومه‌ر بەڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگاى هه‌ولێر ڕایگەیاند، ماتۆڕسكیله‌كان كێشه‌یه‌كى زۆریان بۆ ڕێڕه‌وى هاتوچۆ دروستكردبوو، چه‌ند جارێك پێش ئێستا ئاگادارمانكردنه‌وه.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ماوه‌ى مانگێكه‌ ده‌ستمان پێكردووه‌، نزیكه‌ى سێ هەزار ماتۆڕسكیلمان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتووه‌.

 

باسی لەئەوەشکرد، به‌هیچ جۆرێك ئەو ماتۆڕسکیلانە نادرێته‌وه‌ خاوه‌نەکانیان، كه‌ هۆكاره‌كه‌ى نه‌بوونى (ئه‌وه‌لیات و مۆڵه‌تى یاسایی) بێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەك مەتر زەوی بە هەزار دینار فرۆشراوە
نهێنی سووتاندنی سنەوبەرەكانی سلێمانی ئاشكرا كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نهێنی سووتاندنی سنەوبەرەكانی سلێمانی ئاشكرا دەكات.
ڕێبوار ئەحمەد سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە میدیای حزبەكەی ڕاگەیاند، ئەو ١٣٢ دۆنم زەویەی دارسنەوبەرەكانیان لەبەردەمیدا سوتاندووە دراوە بە دوو كۆمپانیا بەناوەكانی (وێستكار، كوردستان مۆتۆر) بەیاسای وەبەرهێنان مەتری دراوە بەهەزار دینار و دۆنمی بە دوو ملیۆن و نیو دینار.
ئاشكراشیكرد، بەهای زەوییەكان پێنج ملیۆن دۆلارە، ئەم دوو كۆمپانیایە پەنجا پێشانگای ئۆتۆمبێلی تێدا دروست دەكەن هەر پێشەنگایەك دەفرۆشرێت بە یەك ملیۆن دۆلار.

وتیشی” لەو شوێنە چەند پڕۆژەیەك دەكرێن كە یەكێكیان لەسەر ڕووبەری (132) دۆنم زەوییە و ئەوەی دیكە لەسەر ڕووبەری (50) دۆنم زەوی، پڕۆژەكانیش بریتین لەكۆگای هەمەجۆر و گەراج”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“ئامادەنەبووین واژۆکانمان لەپەرلەمان بکشێنینەوە، بۆیە پۆستەکانیان لەدهۆک لێ وەرگرتینەوە”

خەڵک – بەشی هەواڵ

ئەندامێکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەکگرتوو بەرەی خەڵکی هەڵبژاردەوەو سەرجەم پۆستە خۆجێییەکانی بادینانی تەسلیم کردەوە، چونکە ئامادەنەبوو واژۆی پەرلەمانتارەکانی لە بانگهێشتی سەرۆکی حکومەت بۆ بەردەم پەرلەمان بکێشێتەوە.

 

عوسمان کاروانی ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەپەیامێکدا ڕایگەیاند، یەکگرتوو، کە خۆی ڕاگەیاند بەردەوام لەخزمەتی خەڵك و لەبەرەی خەڵکدابوو؛ کە چووە مەجلسی حوکم بوو بەپارێزەری داوا ڕەواکانی خەڵکی کوردستان، کە چووە لیژنەی نوسینەوەی دەستور داخوازییەکانی خەڵکی کوردستانی چەسپاند، کە چووە پەرلەمان و حکومەت پلان و پڕۆژەکانی لەپێناو ژیانێکی شایستەتردا بوو بۆ خەڵك.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، لەدوایەمین هەڵوێستیدا وەك پیشەی هەمیشەیی جارێکی تر بەرەی خەڵکی هەڵبژاردەوەو سەرجەم پۆستە خۆجێییەکانی بادینانی تەسلیم کردەوە، چونکە ئامادەنەبوو واژۆی پەرلەمانتارەکانی لە بانگهێشتی سەرۆکی حکومەت بۆ بەردەم پەرلەمان بکێشێتەوە، تا لێپرسنەوەیان لێ بکرێت لەدواکەوتنی موچە وبڕینی موچەی فەرمانبەران.

 

وتیشی: کوان ئەوانەی کە جۆرەها مزایەدەیان دەکرد، بۆ ئامادەنین واژۆی یەك پەرلەمانتاریان بخەنە سەر ئەو (22‌) واژۆیەی کە هەیە، تا لێپرسینەوە لەسەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی بکرێت، کە ئەم سیانە هۆکاری سەرەکی نەدانی موچە و بڕینی موچەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان