ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

١١ نیشانە بۆ ئەوەی نەهێڵیت هاوشێوەی سیاسییەکان درۆت بەرامبەر بکرێت

خێزان
ئەمانەی خوارەوەی کۆمەڵێک نیشانەی ئەو کەسانەیە کە لە قسەکانیاندا گرێیەک هەیە و دەتوانی بەم شێوازانەی خوارەوە ڕاستی و ناڕاستی قسەکانیان دەربخەیت.

 

دەست دەخاتە پشتەوەی بۆ ئەوەی ئاماژەکانی دەستی دەرنەکەون و هەست بە سەلامەتی ناکات.

 

سەری لار دەکاتەوە، و مانای ئەوەیە دەیەوێت کە کاتێکی زۆر تەرخان بکات بۆ ئەوەی درۆکەی بسەلمێنێت و لەبری ئەوەی بە قسەکانی باوەڕت پێ بکات دەیەوێت بە ئاماژەی جەستەیی سەرقاڵت بکات.

 

خۆی دەگرێت بە شتێکەوە و جەستەی مەشغوڵ دەکات بەوەوە، وەکو مێزێک کورسییەک یاخوود دیوارێک.

 

دەیەوێت زوو قسەکان تەواو بکات و بڕوات، و خۆی بە دوور دەگرێت لەوەی سەیری چاوەکانت بکات و ڕوو دەکات بە لایەکی تردا.

یاری بە پەنجەکانی دەکات لە کاتی تەوقە کردندا، یاخوود هەوڵ دەدات دەستەکەی دیکەی بخاتە دواوەوەی و لەم کاتەدا گرنگە بزانی دەستی دووەمی چی لێکردووە و چۆن دەیجوڵێنێت.

لە کاتی قسەکردندا لێوی دەخوات بۆ ئەوەی پێنەکەنێت و درۆکانی دەربکەون.

ناتوانن پەیوەندی چاو ببەستن بۆ ماوەیەکی زۆر، چوونکە ئەگەر کەسێک مەبەستی ئەوە بێت ئەوا چاو دەبڕێتە چاوتەوە لە کاتێکدا کە دەیەوێت قسە بکات.

پەنجەی ڕوو دەکاتە تۆوە، ئەگەر هەوڵی دا بەم شێوەیە ئاماژەت بۆ بکات ئەوا دیارە کە ڕاست ناکات لە قسەکانیدا، و دەیەوێت بە شێوازێکی درۆ باوەڕت پێ بکات بۆ ئەو شتەی کە خۆی دەیەوێت.

یەخەی کراسەکەی دەگرێت و دەست دەدات لە ملی، هەوڵ دەدات بە شێوازێکی هێواشانە قسەکانی دەرببڕێت.

خۆی ناسک دەکاتەوە لە کاتی قسەکردندا، وەکو دەستدان لە سنگی و ورگی و شوێنەکانی تری جەستەی بە شێوازێکی سیحراوی بۆ ئەوەی خەیاڵت لای قسەکانت نەبێت.

لە کاتی قسەکردندا یاری بە قژی دەکات و ئارایشتی دەستی دەکات بۆ چاوەکانی و هەوڵ دەدات بە شێوازی سیاسەتیانە درۆکەی باس بکات.

ریکلام

ژیاندۆستی

چۆن بەبێ ماکیاژیش وادەکەیت کە زۆر جوان دەربکەویت؟

خێزان

بەکارهێنانی ماکیاژ ڕۆژانە کاتێکی زۆرت لێدەبات وەهەروەها زیانێکی زۆر بە پێستی دەم و چاوت دەگەیەنێت، بەڵام دەتوانیت بەم چەند ڕێگا سروشتیەی خوارەوە بەشێوەیەکی جوان و سروشتی دەرکەویت بێبەکارهێنانیماکیاژ :

 

-بەرگی پشتی ئاوریشم بەکاربهێنە 

ئاوریشم لێکخشاندنی کەمتر لەگەڵ پێست و قژدا دروست دەکات وە پێست و قژت بەپاکی رادوگرێت و ڕێگریدەکات لە زۆر وشکبونەوەیان .

 

 

-ڕۆنگەرچەک بەکاربهێنە بۆ برژانگەکانت 

ڕۆنگەرچەک نابێتە هۆی خێرا گەشەکردنی برژانگەکانت بەڵکو وادەکات برژانگەکانت ئەستورتر و درەوشاوەتر دەربکەون.

 

– سیرەم بەکاربهێنە بۆ زیادکردنی خۆراکی پێست 

سیرەم یارمەتیدەرێکی باشە بۆ نە ‌هێشتنی چرچی و لابردنی پەڵەڕەشەکانی پێست، وە هەروەها ڕۆژانە بەکارهێنانی سیرەم و ماسکی دەم و چاو یارمەتی زیادکردنی خۆراکی پێست دەدەن.

 

-ئاوی لیمۆ بخۆرەوە 

بەیانیان ئاوی لیمۆ بکەرە کوپێک ئاوی شلەتێن و بیخۆرەوە ،یارمەتیدەرێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی پەڵە و سوربوونەوەی پێست چونکە لیمۆ ڕێژەیەکی باش ڤایتامین c تێدایە.

 

 

-ئەو بەرهەمانە بەکاربهێنە کە سالیسیلیک ئەسیدیان تێدایە 

سالیسیلیک ئەسید یارمەتی پاکردنەوەی کونەکانی پێست دەدات و هانی خانەکانی پێست دەدات بۆ خۆنویکردنەوە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

دەتوانیت بزانیت لەم ٧ وێنەیەدا چی نامۆ هەیە؟

خێزان

ئەمەی خوارەوە تێستێکە بۆ دیاریکردنی ورددی تۆ لە شتەکاندا، تەماشای ئەم وێنەیە بکە و بزان چی نامۆ دەبینیت؟ بۆ وەڵامی ڕاست کلیک لە وێنەکە بکە:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

ئەم تاقیکردنەوەیە بکە و نهێنیەکی گرنگ لەسەر خۆت بزانە

خێزان

ئەمەی خوارەوە تاقیکردنەوەیەکی دەروونیە کە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت و  نهێنیەکی گرنگ لەسەر خۆت بزانیت:

 

تەماشای ئەم وێنەیە بکە و پێمان بڵێ سەرەتا کام گوڵەت بینی:

 

گوڵی (شلێر)

تۆ کەسێکی داهێنەر و هەستیاریت، توانایەکی ناوازەیت هەیە بۆ لێکدانەوەی شتەکان و بینینیان و تێڕوانینەکانت جیاوازن

 

گوڵی ئەفیون 

کەسێکی زۆر ئارام و خۆڕاگریت، ڕەنگە دەریایەک لە هەست و سۆز لە ناختدا هەبێت، بەڵام توانای ئەوەت هەیە خۆتبگریت و دەری نەبڕیت.

 

 

گوڵی پاتونیا

 

کەسێکی زۆر ئارام و ئاشتی خوازیت، هەنگاو بە هەنگاو هەوڵی گەشتن بە ئامانجەکانت دەدەیت بەبێ پەلەکردن و شڵەژان.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان