ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

دەوترێت 500 چەكداری لەگەڵدایە
شوێنی ئەبو بەكر بەغدادی ئاشكرا دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوە ئەمریكایی و عیراقییەكان، ئاماژە بە بوونی ئەبو بەكر بەغدادی سەركردەی ڕێكخراوی داعش دەكەن لە بیابانی ئەنبار لە خۆرئاوای عیراق.

بەپێی سەرچاوەیەكی نزیك لە هێزە ئەمریكاییەكانی نێو عیراق” بەغدادی هەوڵ بۆ ڕێكخستنەوەی ریزی چەكدارانی داعش دەدات و بیابانەكانی ئەنبار وەك سەربازگەیەكی نوێ‌ بۆ ڕێكخراوەكە بەكاردەهێنێت”.

ڕۆژنامەی (عەرەبی پۆست)ی ئەلیكترۆنی بڵاویكردۆتەوە” بەغدادی و یاریدەدەرەكانی بۆ چەند ڕۆژێكە لەڕێی تونێلەكان كە شاری قایمی عیراقی دەبەستنەوە بە ناوچەكانی دێرلزوری سوریا، هاتوونەتە بیابانی ئەنبار”.

بەپێی سەرچاوەكە، ئەو تونێلانە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە لەنێوان سنورەكانی سوریا و عیراق بەكاردەهێنرێن و بە ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیل بەدوور لە چاوی فرۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هاتووچۆیان پێدا دەكرێت.

ماڵپەڕەكە نوسیویەتی”ئەو زانیارییانەی گەیشتوونەتە دەست سوپای ئەمریكا، ئاماژە بە بوونی بەغدادی و یاریدەرانی دەكەن لە ناوچەی حسێنیات كە پاسەوانییەكی توند دەكرێن و 350-500 چەكداری ڕێكخراوەكەیان لەگەڵدایە، بەڵام بەغدادی لەشوێنێكی دیاریكراو جێگرنییە، لە ناوچەكانی حسێنیات و دۆڵی حۆراندا هاتووچۆ دەكات”.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەبێ‌ توانایی فڕۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و سوپای ئەمریكا و هێزە ئەمنییەكانی عیراق دەكات لەڕووی گەیاندنی ئوتۆمبێل و زریپۆشە سەربازییەكان بەو ناوچانە، بەتایبەت كە بەشێكی زۆری بیابانی ئەنبار لە دۆڵی زۆر قوڵ و نزمایی پێكدێت.

سەرچاوەكەی نزیك لە سوپای ئەمریكا لە عیراق دەڵێت” چەكدارانی ڕێكخراوی داعش لە بیابانی ئەنبار، ژمارەیان 3000 چەكدار دەبێت”.

هەر بە وتەی ئەو سەرچاوەیە”دوای پێشڕەوی هێزەكانی سوریای دیموكرات و دەستگرتنيان بەسەر ناوچەكانی دێرلزوری سوریا، سەدان چەكداری داعش دەستییان كردووە بە پاشەكشەكردن بەرەو عیراق، ئەمەش وایكردووە ژمارەیان لە عیراقدا زۆر ببێت و پێشبینییەكانیش ڕوولەوەن لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا 5000 چەكداری تر  بگەنە عیراق”.

عێراق

پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە

 

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عیراق کۆببێتەوە.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢ پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە و بڕیارە خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک بکرێن.

 

لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراقدا بڕیارە گفتوگۆ لەبارەى ژمارەیەک پڕۆژەیاسایەک بکرێت، لەوانە: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاساکانی هەموارکردنی یاسای دادگای تاوانەکانی عێراق، پڕۆژەیاسای دەستەی نیشتمانیی چاودێری ئەتۆمی، تیشکی، کیمیایی و بایەلۆجی، پڕۆژەیاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی هێڵی بار، پڕۆژە یاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە پرۆتۆکۆڵی ئامادەکاریی و بەرپەرچدانەوە و هاوکار لەبارەی پیسبوون بە ماددەی ترسناک و زیانمەندی گشتی و چەند پڕۆژە یاسایەکی دیکە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئێران: پێویستە عیراق گیانی دیپلۆماتكارەكانمان بپارێزێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لە عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد كە لە بەغدای پایتەختی عیراق دەكرێنە سەر دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بەتایبەت ئێرانییەكان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە داواشیكرد، حكومەتی عیراق ئاسایشی هاووڵاتیانیان بپارێزێت و ڕاشیگەیاند، ئەركی هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەیە گیانی دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بپارێزن و ڕێكاری توند بۆ ئەو مەبەستە بگرنەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەڵاحەدین.. بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هاوپەیمانان تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێك بە كاروانێكی هاوپەیمانان تەقییەوە و سەربازێكی عیراقی برینداربوو.

شانەی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، لە شارۆچكەیەكی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێكی چێنراو بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تەقیوەتەوە.

شانەی ئەمنی عیراقی ئەوەشی خستووەتەڕوو: بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لە شارۆچكەی ئیسحاقی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە سەربازێكی هێزەكانی سوپای عیراق برینداربووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان