ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

هەندێک کار و خوڕەوشتی سەیر کە لەکۆندا خەڵک ئەنجامیان داوە!

خێزان
ئەمەی خوارەوە چەند  کارێکی سەیر و سەمەرە کە لەکۆندا باو و باپیرانمان ئەنجامیان داوە و بۆ ئەم سەردەمە زۆر سەیرە:

– ژنان قورقوشم و گۆگگردیان بۆ رەنگکردنی قژیان بەکارهێناوە، کە ئەوەش زۆرجار بۆتە هۆی سوتانەوەی قژەکە یاخود کاریگەریەکەی زۆر کاتی بووە.

– بۆ چارەسەری هەندێک نەخۆشی دەروونی، دکتۆر کونێکی کردۆتە سەری نەخۆشەکە تا ڕوحی بەدکار بچێتە دەرەوە.

– لە پرسەکانی ڕۆمادا ژنان بۆیان نەبووە بگرین، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە خەڵکی بێزار نەکەن.

– لە لای ڕۆمانەکان گەر پیاوێک کوڕێکی بکوشتایە لەسەر ئەوەی لەگەڵ کچەکەی پەیوەندی هەبووە، هیچ لێکۆڵینەوەی لەگەڵ نەدەکرا.

– لە لای ڕۆمە کۆنەکان باوک تا ٣ جار بۆی هەبووە کوڕەکەی وەک کۆیلە بفرۆشێت، گەر زیاتری بکردایە وەک باوکێکی خراپ تەماشا دەکرا.

– یەکێک لەو ڕێگا کۆنانەی بەکار دەهات بۆئەوەی بزانرێت ژنێک دووگیانە یان نا، پارچەیەک سیریان دەخستە ئەندامی زاوزێی و بۆ ڕۆژی دواتر پشکنینی بۆن و گۆڕانکاریەکانیان دەکرد.

ریکلام

ژیاندۆستی

چۆن بەبێ ماکیاژیش وادەکەیت کە زۆر جوان دەربکەویت؟

خێزان

بەکارهێنانی ماکیاژ ڕۆژانە کاتێکی زۆرت لێدەبات وەهەروەها زیانێکی زۆر بە پێستی دەم و چاوت دەگەیەنێت، بەڵام دەتوانیت بەم چەند ڕێگا سروشتیەی خوارەوە بەشێوەیەکی جوان و سروشتی دەرکەویت بێبەکارهێنانیماکیاژ :

 

-بەرگی پشتی ئاوریشم بەکاربهێنە 

ئاوریشم لێکخشاندنی کەمتر لەگەڵ پێست و قژدا دروست دەکات وە پێست و قژت بەپاکی رادوگرێت و ڕێگریدەکات لە زۆر وشکبونەوەیان .

 

 

-ڕۆنگەرچەک بەکاربهێنە بۆ برژانگەکانت 

ڕۆنگەرچەک نابێتە هۆی خێرا گەشەکردنی برژانگەکانت بەڵکو وادەکات برژانگەکانت ئەستورتر و درەوشاوەتر دەربکەون.

 

– سیرەم بەکاربهێنە بۆ زیادکردنی خۆراکی پێست 

سیرەم یارمەتیدەرێکی باشە بۆ نە ‌هێشتنی چرچی و لابردنی پەڵەڕەشەکانی پێست، وە هەروەها ڕۆژانە بەکارهێنانی سیرەم و ماسکی دەم و چاو یارمەتی زیادکردنی خۆراکی پێست دەدەن.

 

-ئاوی لیمۆ بخۆرەوە 

بەیانیان ئاوی لیمۆ بکەرە کوپێک ئاوی شلەتێن و بیخۆرەوە ،یارمەتیدەرێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی پەڵە و سوربوونەوەی پێست چونکە لیمۆ ڕێژەیەکی باش ڤایتامین c تێدایە.

 

 

-ئەو بەرهەمانە بەکاربهێنە کە سالیسیلیک ئەسیدیان تێدایە 

سالیسیلیک ئەسید یارمەتی پاکردنەوەی کونەکانی پێست دەدات و هانی خانەکانی پێست دەدات بۆ خۆنویکردنەوە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

دەتوانیت بزانیت لەم ٧ وێنەیەدا چی نامۆ هەیە؟

خێزان

ئەمەی خوارەوە تێستێکە بۆ دیاریکردنی ورددی تۆ لە شتەکاندا، تەماشای ئەم وێنەیە بکە و بزان چی نامۆ دەبینیت؟ بۆ وەڵامی ڕاست کلیک لە وێنەکە بکە:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

ئەم تاقیکردنەوەیە بکە و نهێنیەکی گرنگ لەسەر خۆت بزانە

خێزان

ئەمەی خوارەوە تاقیکردنەوەیەکی دەروونیە کە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت و  نهێنیەکی گرنگ لەسەر خۆت بزانیت:

 

تەماشای ئەم وێنەیە بکە و پێمان بڵێ سەرەتا کام گوڵەت بینی:

 

گوڵی (شلێر)

تۆ کەسێکی داهێنەر و هەستیاریت، توانایەکی ناوازەیت هەیە بۆ لێکدانەوەی شتەکان و بینینیان و تێڕوانینەکانت جیاوازن

 

گوڵی ئەفیون 

کەسێکی زۆر ئارام و خۆڕاگریت، ڕەنگە دەریایەک لە هەست و سۆز لە ناختدا هەبێت، بەڵام توانای ئەوەت هەیە خۆتبگریت و دەری نەبڕیت.

 

 

گوڵی پاتونیا

 

کەسێکی زۆر ئارام و ئاشتی خوازیت، هەنگاو بە هەنگاو هەوڵی گەشتن بە ئامانجەکانت دەدەیت بەبێ پەلەکردن و شڵەژان.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان