ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

چۆن کەرەستەکانی ڕۆژانەت بە شێوازی جیاواز بەکار دەهێنیت؟ سوود لەم بیرۆکانە وەربگرە!


خێزان

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ كۆمه‌لێك بیرۆكه‌ی ساده‌ و ناوازه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ جیاوازه‌كانی رۆژانه‌ت به‌ شێوازێكی جیاواز به‌كار بهێنیت:

ده‌توانیت به‌ له‌زگه‌ی هه‌ڵواسین ئایپاده‌كه‌ت بكه‌یت به‌ ته‌له‌فیزیۆن.

له‌ كاتی گه‌شتدا سابونێك بكه‌ره‌ ناو جلوبه‌رگه‌كانته‌وه‌ و بۆنی ناخۆش نایه‌ڵێت.

ده‌توانیت به‌ مه‌عجونی ددان لایتی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بدره‌وشێنیته‌وه‌.

ڕه‌نه‌ی كۆن بگۆڕه‌ به‌ كه‌ره‌سته‌یه‌كی جوان بۆ هه‌ڵواسینی مووتووموروه‌كانت.

ئه‌و قه‌ڵه‌م دارانه‌ی له‌ مادده‌ی غرافیتی ته‌واو دروستكراوه‌، گه‌ر له‌ نیوه‌وه‌ ته‌خته‌كه‌ی لێ لاببه‌یت و په‌نجه‌ی له‌سه‌ر دابنێیت، له‌ جه‌سته‌ته‌وه‌ كاره‌بای بۆ ده‌چێت و ده‌توانیت له‌سه‌ر شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ت به‌كاری بهێنیت وه‌ك قه‌ڵه‌می ئه‌له‌كترۆنی..

ریکلام

ماڵداری

بیرۆکەیەکی ناوازە بۆ سپیکردنەوەی جلوبەرگەکانت بەبێ بەکارهێنانی ماددەی کیمیایی


خێزان

ئەمەی خوارەوە بیرۆکەیەکی ناوازە بۆ سپیکردنەوەی جلوبەرگەکانت بەبێ بەکارهێنانی ماددەی کیمیایی:

-نیو کوپ ئاوی لیمۆ بکەرە ناو ٣-٤ لیتر ئاوەوە و جلوبەرگەکانی پێ بشۆرە، بەو جۆرە زۆر باشتر سپی دەبێتەوە.

-دەشتوانیت ڕوبعێک کوپ ئاوی لیمۆ لەگەڵ نیو کوپ سرکەی سپی بکەیتە ناو جلشۆرەکەتەوە و جلە سپیەکانی پێبشۆیت.

-لە بیریشت بێت کە باشترە بە تیشکی خۆر جلەکانت وشک بکەیتەوە، چونکە بەسوودترە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

ئەم کچە جوانە زانیاریەکانی جوانکاری لەسەر خۆی تاقی دەکاتەوە، ئایا وا دەردەچێت؟


خێزان

ڕۆژانە زانیاریەکی زۆر لەسەر شێوازەکانی جوانکاری لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەبێتەوە، ئەم کچە جوانە ئەو زانیاریانە لەسەر خۆی تاقی دەکاتەوە، ئایا وا دەردەچێت؟ لە خوارەوە وەڵامەکەی بزانە:

 

-دەوترێت بۆ لێکردنەوەی بۆیەی زیادە بە پەنجەتەوە کەمێک سیکۆتینی لێبدە، ئەمە سەرکەوتوو نییە چونکە سیکۆتینەکە زۆری دەوێت تا وشک دەبێتەوە و تەنها دەتوانی بۆ یەک دەستیشت ئەو کارە بکەی.

-دەوترێت بۆئەوەی پەنژەت زوو وشک ببێتەوە بیکەرە ئاوی ساردەوە، ئەمەش وادەرنەچووە

-دەوترێت گەر ماسکەرا بکەیتە ئاوی گەرمەوە و دواتر بەکاری بهێنیت تازە دەبێتەوە، ئەم زانیارییەیان لە تاقیکردنەوەکەدا ڕاست دەرچوو

-گەر بۆیەی نینۆک لەسەر هەڵم دابنێیت ڕەنگەکەی مات و جوان دەکات، ئەم زانیارییەش وایە بەلام دەبێت ئاگادار بیت پەنجەت نەسوتێت

-گەر ئای لاینەرت لێبڕا دەتوانیت لە جیاتی ئەوە ماسکەرا بەکار بهێنیت، ئەم زانیاریەش ڕاست دەرچوو.

-دەتوانیت بە فوڵچە ماسکەرای زیادەی سەر روخسارت لابدەیت، ئەم زانیارییەش تەواوە

-گەر سەرڕومەتت لێبڕا دەتوانیت سوراو بەکار بهێنیت، بەڵام دەبێت بزانیت چڕەنگێک هەڵدەبژێریت

-دەوترێت دەتوانیت بە سوراو ڕەشی ژێرچاو بشاریتەوە، ئەم کارە سەرکەوتوو نییەو دواتر دەبێت کلێنسی تەڕی زۆریش بۆ لێکردنەوەی سوراوەکە بەکار بهێنیت.

-دەوترێت دەتوانی بە کەوچک ئایلاینەر دابنێیت، ئەم زانیارریەش زۆر بەسوودە بەڵام دەبیت دەستت نەلەرزێت.

-بۆ دیاری کردنی ئەوەی کە لەکوێوە سەر ڕوومات دابنێیت دەتوانیت ٢ پانجەی ناوەڕاست لە نزیک لوتتەوە دابنێیت و لەپاش ئەوەوە دەستپێبکەیت، ئەم زانیاریەش بەسوودە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند بیرۆکەیەکی بەسوود کە بۆ نوێکردنەوەی پێڵاوەکانت دەتوانیت بەکاری بهێنیت


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند بیرۆکەیەکی بەسوودە کە بۆ نوێکردنەوەی پێڵاوەکانت دەتوانیت بەکاری بهێنیت:

 

-سپیکردنەوەی پێڵاو

-بۆ سپیکردنەوەی پێڵاوەکەت، دوو کەوچکی بچوک سۆدی نان لەگەڵ کەوچکێک ئاو تێکەڵبکەو و بە فوڵچەیەک بیدە لە پێڵاوەکەت، دواتر نیو کاتژمێر جێی بهێڵە، دەبینیت زۆر بەجوانی سپی بۆتەوە.

 

-وشککردنەوەی پێڵاو

دەتوانیت پێڵاوەکانت بکەیتە جلشۆرەوە و بیانشۆیت، دواتر بۆ وشکبونەوە کلێنکسی بخەرە ناوە، هەم جوان وشکی دەکاتەوە و هەم قەدەکەی وەردەگرێتەوە، دەتوانیت بۆئەوە ڕۆژنامەی کۆنیش بەکار بهێنیت بەڵام ئاگاداربە پەڵەی حبری ڕۆژنامەکەی پێوە جێ نەمێنیت.

 

-ڕووشاوی ڕەشی پێڵاوی چەرم

بۆ لابردنی پەڵە و ڕوشاوی لەسەر پێڵاوی چەرم، دەتوانیت مادەی لابەری بۆیەی نینۆکی لێبدەیت و بەجوانی پاکی دەکاتەوە.

 

-هەروەها دەتوانیت کالەکەت بە لاستیک بسڕیت و سپی بکەیتەوە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان