ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مۆبایلەکانی گالەکسی S10 و +S10 ـی بە تایبەتمەندی بەرزەوە نمایش کران

خەڵک

ئەمشەو کۆمپانیای سامسۆنگ لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا بە ناوی Unpacked لە شاری سان فرانسیسکۆی ویلایەتی کاڵیفۆڕنیای ئەمریکا هەر دوو مۆبایلی ئاست بەرزی گالەکسی S10 و +S10 ـی نمایشکرد. لەگەڵ ئەوەشدا تەواوی زانیارییەکانی دەربارەی دوو مۆبایلەکە و نرخ و کاتی بەردەستکردنی ئاشکرا کرد.

گشت تایبەتمەندییەکانی گالەکسی S10:

  • ڕوونما: قەبارە 6.1 ئینج بە وردی نیشاندانی 3.040 بە 1.440 پێکسڵ لە جۆری Infinity-O و Dynamic AMOLED خاوەن چاڵی ژێر ڕوونما و ڕوونی HDR10+.
  • پڕۆسێسەر: Snapdragon 855 (بۆ جۆری ئەمریکی)، Exynos 9820 بۆ جۆرەکانی دیکە.
  • گرافیک: Adreno 640.
  • ڕام: 8 گێگابایت.
  • بیرگە: 128 و 512 گێگابایت.
  • ئەستووری: 7.8 ملیمەتر.
  • کێش: 157 گرام.
  • پاتری: 3.400 ملی ئەمپێر.
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیری کردن لە بارگاویکەرەوەی خێرا. پشتگیری کردن لە بارگاویکەرەوەی بێوایەر. توانای بارگاویکردنەوەی مۆبایل و ئامێری دیکەی هەیە بە شێوەی بێوایەر.
  • کامێرای پشتەوە: یەکەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F2.4. دووەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F1.5/F2.4. سێیەم: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F2.2. توانای نزیککردنەوە بۆ دوو ئەوەندە.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): 10 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F1.9
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونما، ناسێنەرەوەی دەموچاو.
  • دەرچە: USB-C، بیستۆک.
  • دەنگ: AKG.
  • ڕەنگ: شین، سەوز، ڕەش، سپی، پەمەیی.
  • سیستەمی کارپێکەر: One UI (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).

گشت تایبەتمەندییەکانی گالەکسی +S10:

  • ڕوونما: قەبارە 6.4 ئینج بە وردی نیشاندانی 3.040 بە 1.440 پێکسڵ لە جۆری Infinity-O و Dynamic AMOLED خاوەن چاڵی ژێر ڕوونما و ڕوونی HDR10+.
  • پڕۆسێسەر:Snapdragon 855 (بۆ جۆری ئەمریکی)، Exynos 9820 بۆ جۆرەکانی دیکە.
  • گرافیک: Adreno 640
  • ڕام: 8 و 12 گێگابایت
  • بیرگە: 128 و 512 گێگابایت و 1 تێرابایت
  • ئەستووری: 7.8 ملیمەتر
  • کێش: 175 گرام
  • پاتری: 4.100 ملی ئەمپێر
  • بارگاویکردنەوە: پشتگیری کردن لە بارگاویکەرەوەی خێرا. پشتگیری کردن لە بارگاویکەرەوەی بێوایەر. توانای بارگاویکردنەوەی مۆبایل و ئامێری دیکەی هەیە بە شێوەی بێوایەر.
  • کامێرای پشتەوە: یەکەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F2.4. دووەم: 12 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F1.5/F2.4. سێیەم: 16 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F2.2. توانای نزیککردنەوە بۆ دوو ئەوەندە.
  • کامێرای پێشەوە(سێڵفی): دوو کامێرا بە ڕوونی 10 و 8 مێگاپێکسڵ
  • هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونما، ناسێنەرەوەی دەموچاو
  • دەرچە: USB-C، بیستۆک
  • دەنگ: AKG
  • ڕەنگ: شین، سەوز، ڕەش، سپی، پەمەیی، سیرامیکی ڕەش، سیرامیکی سپی.
  • سیستەمی کارپێکەر: One UI (بنچینەکراو لەسەر Android 9 Pie).Image result for galaxy s10

گالەکسی S10 نرخی لە 899$ ـەوە دەست پێدەکات و گالەکسی +S10 نرخی لە 999$ ـەوە دەست پێدەکات. داواکاری پێشوەختەی کڕین لە سبەینێوە دەست پێدەکات و لە ڕێکەوتی 8 ـی مانگی داهاتوودا دەست دەکرێت بە فرۆشتنیان.

سەرچاوە: Kitn.net

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن بەشداردەبیت لە زیادکردنی زمانی کوردی بۆ وەرگێڕی گووگڵ

خەڵک

پڕۆژەی وەرگێڕان و زیادکردنی زمانی کوردی سۆرانی بۆ وەرگێڕی گووگڵ هەتا ئێستاش درێژەی هەیە، ئەگەر دەتەوێت بەشداربیت لەم پڕۆژە بەسوودەدا ئەم هەنگاوانە جێ بەجێ بکە و کردارەکانی چەند هەنگاوێکی ئاسان و سادەن.

1. ئەم لینکە بکەرەوە: https://translate.google.com/community
2. کرتە لەسەر GET STARTED بکە.
3. ئەکاونتی gmail ـەکەت داخڵ بکە. (ئەگەر جیمەیڵت نییە، پێویستە دروستی بکەیت)
4. کرتە لەسەر زائیدە سوورەکە بکە و لەوێدا بنووسە Kurdish، پاشان Kurdish (Sorani) هەڵبژێرە.
5. گەر ویستت گووگڵ ئیمەیڵیت بۆ بنێرێت سەبارەت بە پڕۆژەکە کرتەی Receive Emails بکە و پاشان SAVE ی بکە.
6. کرتە لەسەر TRANSLATE بکە بۆ وەرگێڕانی ڕستە و دەستەواژەکان. گەر توانای وەرگێڕانیشت نەبوو یان هەستت کرد ئاستی وەرگێڕانەکەت باش نییە دەتوانیت لە VALIDATE ەوە هاوکاریی پڕۆژەکە بکەیت، بە دەستنیشانکردنی وشە و ڕێنووسی دروست.
7. پێویستە تەختەکلیل keyboard ی بەکاربهێنیت لەکاتی وەرگێڕاندا، ئەینا کارەکەت نەک سودی نابێت، بگرە زیانبەخشیش دەبێت و کێشە بۆ ئەوانە دروست دەکەیت کە بە پڕۆژەکەوە خەریکن. دەتوانیت لێرەوە تەختەکلیلی کوردی بۆ کۆمپیوتەرەکەت دابگریت:
http://kurditgroup.org/downloads

8. ئەگەر نەتویست وشەیەک translate یاخود validate بکەیت، کرتە لەسەر SKIP بکە.چ

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

فەیسبووک تایبەتمەندی وەڵامدانەوە بۆ نامەکانی مێسنجەر زیاد دەکات

خەڵک

لە هەنگاوێکی نوێدا کۆمپانیای فەیسبووک لە هەوڵدایە بۆ زیادکردنی تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ مێسنجەر، لە دوای زیادکردنی ڕووکاری نوێ و دۆخی تاریکەوە بۆ ئەپەکە.

بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی VentureBeat، فەیسبووک بەمزووانە تایبەتمەندی وەڵامدانەوەی دەقەکان بۆ مێسنجەر زیاد دەکات، لە ڕێگای تایبەتمەندییە نوێیەکەوە دەتوانرێت وەڵامی دەقە نێردراوەکان بدرێتەوە، هاوشێوەی ئەوەی لە تێلەگرام و واتسئەپدا هەیە. ئەمەش بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی وەڵامەکان بۆ ئەو دەقەی کە مەبەستتە وەڵامی دەربارەی بدەیتەوە، لە کۆمەڵە(گرووپ)ـە قەڕەباڵغەکاندا ئەم تایبەتمەندییە سوودی دەبێت.

بۆ ئەنجامدانی وەڵامدانەوەی دەقەکان، پێویستە فشار لەسەر دەقی دیاریکراو بکەیت و لە پاشان پەنجە بنێیت بە reply ـدا لە خوارەوەی ئەپەکەدا.

بە پێی پێگەکە بێت، تایبەتمەندییەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ گشت بەکارهێنەرانی ئەپی مێسنجەر لە ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆیددا بەردەست دەبێت.

نوێکراوە (2019/3/22): بۆ بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەران زیادکرا. بۆ ئەنجامدانی، فشار لەسەر ئەو دەقە بکە کە دەتەوێت، لە پاشان کرتە لە دوگمەی reply بکە لە خوارەوە یاخود لە تەنیشت دەقەکەدا پەنجە بە وێنۆچکەی وەڵامدانەوەدا بنێ.

سەرچاوە:Kitn.net

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

١٠ هاکی مۆبایلە زیرەکەکان ژیانت سەرنجڕاکێش تر دەکات

خێزان

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک فێڵ و ڕێنمایی زۆر گرنگن تاوەکوو وابکەیت مۆبایلەکەت زیاتر سوود بەخش بێت بە شێوازێکی پێشکەوتوو.

هەوڵبدە هەفتەی سێ جار مۆبایلەکەت ڕیستارت پێ بکەیت، واتە بیکوژێنەوە و دایبگرسێنەوە.

بۆ ئەوەی بیرت نەچێتەوە لە کوێدا ئۆتۆمبێلەکەت ڕاگرتووە وێنەی شوێنێکی بەرز و دیار بگرە.

خۆت بە دوور بگرە لە بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتێکدا بە شەحنەوەیە.

دۆخی “Airplane Mode” چالاک بکە تاوەکوو خێراتر شەحن بچێتە مۆبایلەکەتەوە.

بۆ چرکاندنی وێنەیەکی جوڵاو دەست لەسەر وێنەگرتنی کامێراکە لامەبە هەتاوەکوو دیمەنی جوانت بۆ دەردەچێت.

دەست بخەرە سەر شوێنی موکەبەرەی مۆبایلەکەت تاوەکوو دەنگی دەوروبەر زۆر ورد ڕیکۆرد نەکات و دوور بێت لە هەر خشە خشێک.

دەتوانیت چاویلکەکەت بەکاربهێنیت وەکوو فلتەرێک بۆ ئەوەی وێنەی جوانی پێ بچرکێنیت.

ڕۆشنایی زیاتری شاشەی مۆبایلەکەت وزەی زیاتر دەبات، هەوڵ بدە باکگراوندێکی ڕەشی بۆ دابنێیت.

دەتوانیت دووگمەی زیادکردن بەکاربهێنیت بۆ چرکاندنی وێنەی شەتەر.

ئەم کردارە ناچالاک بکە لە مۆبایلەکەتدا “auto-rotate” بۆ ئەوەی هەستەرەوەکانی مۆبایلەکەت زۆر کارنەکەن و هەروەها ئەم چالاک بوونی هەستەوەرە زیانی هەیە بۆ تەمەنی پاتری مۆبایلەکەت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان