ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەرپرسێكی گۆڕان: كۆنتڕۆڵكردنی سەرۆكایەتییەكان‌ لەلایەن پارتیەوە مەترسییە

خەڵك– بەشی هەواڵ
ڕێكخەری ژووری یاسایی بزووتنەوەی گۆڕان، كۆنتڕۆڵكردنی سەرجەم سەرۆكایەتییەكان‌ لەلایەن پارتی-یەوە بە “مەترسییە گەورەكە” ناو دەبات و ڕایدەگەیەنێت، پێشتر بەهۆی سەرۆكی پەڕلەمانەوە لایەنەكانی دیكە دەیانتوانی جار جار وەكو كڵاوڕۆژنەیەك بەكاری بهێنن، بەڵام لە ئێستادا ئەوەش نەما.

د. ئیسماعیل نامیق، ڕێكخەری ژووری یاسایی بزووتنەوەی گۆڕان لە نووسینێكدا لەژێر ناوی “مەترسییە گەورەكە” لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، پارتی پێشتر سەرۆكایەتی حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی دادوەری كۆنتڕۆڵ كردووە و بەویستی خۆی هەڵیسوڕاندوون.

دەشڵێت: “سەرۆكایەتی پەرلەمان تاكە سەرۆكایەتی بوو، كە نەكەوتبووە ژێر كۆنتڕۆڵی پارتییەوە و لایەنەكانی دیكە دەیانتوانی جار جار وەك كڵاوڕۆژنەیەك بەكاری بهێنن و تا ڕادەیەكیش ڕووبەڕووی پڕۆژەكانی پارتی بوەستنەوە، بەڵام لە دانیشتنی‌ 18ی‌ مانگی‌ پەڕلەمانی‌ كوردستان ئەو سەرۆكایەتییەشی‌ كۆنتڕۆڵ كرد”.

ڕاشیگەیاندووە، پارتی بە دانانی مونا قەهوەچی بە جێگری دووەمی پەڕلەمان و هێمن هەورامی‌ بە جێگری‌ سەرۆكی‌ پەرلەمان، ئەو سەرۆكایەتییەشی‌ كۆنتڕۆڵ كردووە، بۆیە هەر كەسێك بكرێت بە سەرۆكی‌ پەرلەمان هیچی‌ پێ‌ ناكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ترسە گەروەكە بریتییە لەوەی، كە پارتی پێدانی جێگری دووەمی پەڕلەمان بكات بە بنەمایەكی یاسایی پیرۆز، یان عورفێكی پەرلەمانی پیرۆز، كە كەس جورئەت نەكات باسی دەستكاری كردن و هەمواركردنی بكات، وەكو ئەوەی بۆ كۆتای پێكهاتەكان كردوێتی.

مەترسیە گەورەکەپارتی دیموکراتى کوردستان سەرۆکایەتى حکومەت وسەرۆکایەتى هەرێم وسەرۆکایەتى ئەنجومەنى دادوەرى کۆنترۆڵکردوەو…

Posted by ‎د. إسماعيل نامق Dr. Esmail Namiq‎ on Tuesday, February 19, 2019

کوردستان

سلێمانی..گۆشتفرۆشی (جیهانی گۆشتی به‌رخ) داخرا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

به‌هۆی فێڵكردن له‌ هاوڵاتییان و فرۆشتنی گۆشتی به‌ستو به‌نرخی گۆشتی فرێش، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوكانێكی گۆشتفرۆشتنی داخست.

 

بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند، به‌هۆی فێڵكردن له‌ هاوڵاتیان و فرۆشتنی گۆشتی به‌ستو به‌ نرخی گۆشتی فرێش، لیژنه‌كه‌ دوكانی گۆشتفرۆشی (جیهانی گۆشتی به‌رخ) له‌ گه‌ڕه‌كی كانی بای شاری سلێمانی داخست.

 

وتیشی: له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ بۆ دوكانی گۆشتفرۆشی (جیهانی گۆشتی به‌رخ) ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆرشتی به‌ستودا گیراوه،‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بوه‌ به‌نرخی گۆشتی فرێش به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغی بكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش جۆرێكه‌ له‌ فێڵی بازرگانی و یاسا ڕێكاری‌ خۆی بۆ ئه‌نجامده‌رانی دیاریكردوه‌.

 

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشی (جیهانی گۆشتی به‌رخ) داخرا و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پڕۆژەیەکی بۆ پاراسانی دارستانەکان ئامادەکردووە

خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حکومەتى هەرێم ڕاگەیەندراوێکی لەبارەى سووتاندنی دار سنەوبەرەکانی ڕێگای ڕاپەرین لەسلێمانی بڵاوکردەوە.

 

حسێن حەمە كەریم وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ڤیدیۆی سوتانی دارسنەوبەرەكانی نزیك شەقامی سەرەكی سلێمانی تاسڵوجە بڵاوكرایەوە، لەسەر ڕاسپاردەی  وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەدواداچوونی ورد كرا.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، پێشتر چەندین جار هەوڵدراوە ئەم ناوچەیە بكرێت بە پڕۆژە، بەڵام وەزارەت لاری نەبوونی نەداوە، چونكە ئەم دارسنەوبەرانە، سیمایەكی جوان و ژینگەیان بەخشیوەتە ئەم ناوچەیە، بۆیە ناكرێت درەخت ببڕدرێت بۆ ئەوەی لە شوێنەكەی پڕۆژە بكرێت.

 

باسی لەئەوەشکرد، ئەم دارسنەوبەرانە بەری ڕەنج و ماندووبوونی دەیان ساڵی فەرمانبەرانی دارستانە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا ئەم دار سنەوبەرانە ( ئەم ناوچەیە) كەوتۆتە ناو سنوری شارەوانی تاسڵوجە و ڕاپەڕین.

 

ئەوەشی باسکرد، لەگەڵ ئەوەی ئەم بابەتە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ڕوویداوە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی باخداری و دارستان و پاوان لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان لە بەدواداچوونی بەردەوامدان، بۆ دیاریکردنی هۆکارەکان و گرتنەبەری ڕێکاری پێویست.

 

 

وتیشی: وەزارەتمان پڕۆژەی بۆ پاراستنی دارستانەكان ئامادە كردووە، لە ئێستادا لە قۆناغی پەسندكردنە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی سەردەمیانە دارستانەکان لە سوتان و لەناو چوون بپارێزرێن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدت، وەك وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سوپاسی هەوڵ و ماندوونی خەمخۆران و چالاكانی ژینگە دەكەن، كە لەرێگەی خۆیان هەوڵ بۆ پاراستنی ئەم درەختانە و سەرجەم دارستانەكان دەدەن، پێویستە بكەرانی دەست نیشان بكرێن و سزای یاسایی خۆیان وەربگرن، ئێمەش لە چوارچێوەی پەیوەندیداریمان هاوكار و بەردەوام دەبین بۆ پاراستنیان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لیژنە هاوبەشەكانی سلێمانی دەستیان بەسەر بڕێك نەستەلە و ئیستەكدا گرت

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی لیژنە هاوبەشكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەبازگەی عەربەت ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر شەربەت و شیرینیدا دەگرێت و ڕەوانەی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی دەكات بۆ پشكنین، سەرۆكی لیژنەكانیش داوایەك ئاڕاستەی ‌دایكان و باوكان دەكات.

لەشكر حەمید سەرۆكی لیژنە هاوبەشكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێ:دا ئاماژە بۆ ئەو دەكات، لەبازگەی عەربەت – سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر شەربەت و شیرینی و بنێشت-دا دەگرێت و ڕەوانەی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت دەكات بۆ پشكنین.
وتیشی”پاش ئەوەی لەلایەن لیژنەكانەوە پشكنینی فیزیایی بۆ كرا، دەركەوت كە (90) كیس خواردنەوەی ئیستەك (10) كارتۆن نەستەلەی نادۆ (15) كارتۆن بنێشتی سكات بەروار بەپێی ساڵ و رۆژی ئێرانە و بەپێی ستانداری عێراقی و جیهانی نییە و لە‌ وڵاتی ئێرانیشەوە هاوردەكراوە و بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی شەربەت و شیرنی و بنێشتەكە ‌لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

ئاشكراشیكرد، بەپێی ڕێنماییەكانی بازرگانی عیراق، پێویستە ئەو كاڵاوشمەك و خواردەمەنیانەی لەبازاڕەكان بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێت،‌ تەواوی زانیارییەكانی لەسەر پێكهاتە و بەرواری دروستكردن و بەرهەمهێنان و بەسەرچوونی بەپێی ستانداری عیوراقی و جیهان لە لێبڵێكدا لەسەر ئەو دەفرەی تێیدایە، خرابێتەڕوو.

ڕوونیشیكردەوە، داوا لە دایكان و باوكان دەكەین، بەوریاییەكی زیاترەوە ئاگاداری ئەو خواردن و خواردنەوانەبن منداڵەكانیان لە دوكانی گەڕەك و بازاڕەكان دەیانكڕن، لەكاتی هەبوونی گومان لەسەر خواردەمەنیەك لەرێی ژمارە مۆبایلی (07708677777) لیژنەكانی قائیمقامیەت ئاگادار بكەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان