ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مەسروور بارزانی: لە دۆخی كورد لە سوریا نیگەرانین

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان نیگەرانییەكانی لە دۆخی كوردستانی سوریا دەگەیەنێتە هاوپەیمانان و ڕایدەگەیەنێت، زەمینەی سەرھەلدانەوەی توندوتیژی لە ژێر ناو و شێوازی جیادا بەردەوام دەبێت.

بەپێی ڕاگەیەنردراوێكی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠-٢-٢٠١٩ مەسروور بارزانی، ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە جەنەڕال پۆڵ لێكامێرۆ، فەرماندەی گشتی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عیراق و سوریا و شاندی یاوەری كرد.

‏‎بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، “پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و پێشخستنی زیاتری میكانیزمی هەماهەنگی نێوان هێزە پەیوەندیدارەكان و بەگژداچوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریزم گفتوگۆیان لەسەر كرا”.

‏‎مەسرور بارزانی، وێڕای جەختكردنەوە له بایەخ و گرینگی هاوكاری زیاتری هێزی پێشمەرگە بۆ بەگژداچوونەوەی‌ هەڕەشەكانی تیرۆریستان، ئاماژەی بە پەرەسەندنی جموجۆڵ و كردەوە تیرۆریستییەكان لە چەند پارێزگایەكی عیراق دا و ڕایگەیاند، ئەگەر لەبنەڕەتەوە هۆكارەكانی سەرهەڵدانی تیرۆر و توندوتیژی لە ناوچەكە چارەسەر نەكرێن، زەمینەی سەرھەلدانەوەی توندوتیژی لە ژێر ناو و شێوازی جیادا بەردەوام دەبێت.

‏‎لای خۆشیەوە، فەرماندەی گشتی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عیراق و سوریا دووپاتی كردەوە، كە “هاوپەیمانان لە هاوكاری و مەشق و پاڵپشتیكردنی هێزەكانی پێشمەرگە و عیراق بەردەوام دەبن”، بۆ پاراستنی ناوچەكانیش هاوبەشی و هەماهەنگی نێوان ئەم هێزانەی بەپێویست زانی.

لەبەشێكی دیكەی ئەو دیدارەدا پەرەسەندنەكانی ڕەوشی سوریا، بەتایبەتی ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی فوڕات گفتوگۆی لەسەر كرا، لای خۆشیەوە مەسروور بارزانی نیگەرانی خۆی لە ئەگەر و پێشهاتەكان لەو ناوچانە دەربڕی و جەختی لە دیالۆگ و چارەسەری سیاسیانەی ڕەوشەكە كردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە لە گفتوگۆكاندا گەرەنتی ماف و ئاسایشی گەلی كورد لەو وڵاتەدا لەبەرچاو بگیردرێت.

کوردستان

جارێكی دیكە تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم زیادی كرد 25 حاڵەتی مردن تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 706 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 25 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 4739 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 250 كەس و سلێمانی 113 كەس و لە گەرمیان 32 كەس و ڕاپەڕین 15 كەس و دهۆك 256 و هەڵەبجە 31 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 521 كەس چاكبوونەوە و 25 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێنجوێن؛ بارهەڵگرێكی ئۆتۆمبێل بە شەش ئۆتۆمبێلەوە كەوتە دۆڵێكەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی نەمانی ئیستۆپەوە لەسەر ڕێگای پێنجوێن بارهەڵگرێكی گواستنەوەی ئۆتۆمبێل بە شەش ئۆتۆمبێلەوە وەرگەڕا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 25ی ئەیلول2020 ڕووداوێكی وەرگەڕان لەسەر ڕێگای سەرەكی پێنجوێن بۆ سەیدسادق ڕوویدا .

ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوەكە بەهۆی نەمانی ئیستۆپی بارهەڵگرێكی ئۆتۆمبێلەوە بووە، كە بەوهۆیەیەوە شەش ئۆتۆمبێل، كە بە بار هەڵگرەكە بووە كەوتە ناو دۆڵێكەوە .

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی؛ سبەینێ‌ بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا دەگاتە ئەم گەڕەكە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیانی دانیشتووی گەڕەكی مەجید بەگ‌ دەكات ، كە سبەینێ‌ بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە بێ‌ كارەبا دەبن.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی (ئابڵاخ ‌‌) ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر هەردوو فیدەری ( ٥۲) و (٥۹) سبەینێ شە‌ممە (26/9/2020) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.

دەشڵێت: “سبەینێ لە كاتژمێر (7 ی بەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان”.

جەختیشی كردۆتەوە، بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاووڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە .

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان