دەستبەسەر 500 ملیۆن دیناردا گیرا



دەستەی دەستپاكی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، لەكاتی گەڕان و پشكنینیان توانیوایانە دەستبەسەر بڕە پارەیەك دا بگرن ، كە ارەكە بەناویی كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوەوە وەرگیراوە.

دەستەی دەستپاكی عێراق لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەكاتی گەڕان و پشكنینیان توانیوایانە دەستبەسەر بڕی 500 ملیۆن دیناردا بگرن، كە بەناویی كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاویی بەغداوە لەیەكێك لە لقەكانی بانكی رافیدەین بەبێ ئەوەی خۆیان ئاگادار بن وەرگیراوە و بەسەریشیاندا دابەش نەكراوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەی دەستەی دەستپاكی دا هاتووە، كە ئەو كەسانەشی پارەكەیان وەرگرتووە كارمەند و یاریدەدری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی بەغدا بوون.

بزووتنەوەی ئیسلامی؛ خۆپیشاندانەكانی پێنجوێن نیشانەی شكستی حوكمڕانییە لەهەرێم
پێشت بزووتنەوەی ئیسلامی؛ خۆپیشاندانەكانی پێنجوێن نیشانەی شكستی حوكمڕانییە لەهەرێم
پەرلەمان لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە هەڵوێستی دەبێت
دواتر پەرلەمان لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە هەڵوێستی دەبێت
ەیوەندیدار