بزووتنەوەی ئیسلامی؛ خۆپیشاندانەكانی پێنجوێن نیشانەی شكستی حوكمڕانییە لەهەرێم



بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دۆخی عێراق مەترسیدارە و ئەگەر لایەنەكان بەخێرایی بەخۆیاندا نەچنەوە دوای ئەم وەرزە پێدەچێت دۆخی عێڕاق ئاڵۆزتربێت و زیانمەندی سەرەكیش گەلی عێڕاقە، دەشڵێت،”خۆپیشاندانەكانی پێنجوێن نیشانەی شكستی حوكمڕانییە لەهەرێم”.

بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ شەممە بەرواری 14/1/2023 بەرانبەر 21ی جیمادی دووەمی1444 ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی بەسەرپەرشتی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی كۆبووەوە.

لە كۆبونەوەكە دۆخی عێراق تاوتوێكرا و ئاماژە بۆ ئەوەكرا، كە دۆخی عێراق مەترسیدارە و ئەگەر لایەنەكان بەخێرایی بەخۆیاندا نەچنەوە دوای ئەم وەرزە پێدەچێت دۆخی عێڕاق ئاڵۆزتربێت و زیانمەندی سەرەكیش گەلی عێڕاقە.

هاوكات ئەنجومەنی سەركردایەتی پشتگیری و پشتیوانی هاووڵاتیانی هەرێم بە گشتی و پێنجوێن بەتایبەت كرد و پێیانوایە خۆپیشاندان و داواكاری هاووڵاتیانی پێنجوێن لەم وەرزەدا نیشانەی شكستی حوكمڕانیە لە هەرێم، هاوكات داواشی كرد لایەنی پەیوەندیدار بەزووترین كات داوای ڕەوای هاووڵاتیای پێنجوێن بەتایبەت و هەرێم بە گشتی جێبەجێ بكەن.

بزوتنەوەی ئیسلامی پێی وایە دۆخی هەرێمی كوردستان هاوشانی عێڕاق ئاڵۆزترە و دووری نێوان لایەنەكانیش لە یەكتر هۆكاری سەرەكی قوڵبوونەوەی كێشەكانە، لەبەرئەوە داوادەكەین لایەنەكان بە دڵسۆزییان بۆ قەوارەی هەرێم لەلایەك و هاووڵاتیان لەلایەكی دیكە بەزووترین كات چارەسەری پێویست بۆ كێشەكان بدۆزنەوە، سڕكردنی گرفتەكانی هەرێم لەلایەن حوكمڕانەكانەوە گرفتەكان ئاڵۆزتر دەبن و لە مەودایەكی نزیكدا سەرهەڵدەدەنەوە.

لە بەشێكی دیكە كۆبوونەوەكەدا، ئەنجومەنی شورا دۆخی ناوخۆی بزووتنەوەی ئیسلامی تاوتوێ كرد و دەستخۆشی و سوپاسی ئاڕاستەی سەرجەم مەكتەب و مەڵبەند و سەرجەم ئەندامانی بزووتنەوە كرد لەپای كار و چالاكی بەردەوامیان لە ئۆرگانەكاندا.

گرێبەستی كۆمپانیاكانی پشكنینی هەزەی ئۆتۆمبێل ودەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە عیراق هەڵوەشایەوە
پێشت گرێبەستی كۆمپانیاكانی پشكنینی هەزەی ئۆتۆمبێل ودەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە عیراق هەڵوەشایەوە
دەستبەسەر 500 ملیۆن دیناردا گیرا
دواتر دەستبەسەر 500 ملیۆن دیناردا گیرا
پەیوەندیدار