پەرلەمان لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە هەڵوێستی دەبێت



پەرلەمانی عیراق خۆی بۆ دەستكردن بە وەرزی سێیەمی یاسادانان لە ساڵی دووەمی یاسادانان ئامادە دەكات، كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆشی تەنگژەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەخۆناگرێت كە لەئێستادا باڵی كێشاوە بەسەر ژیانی زۆربەی عیراقییەكاندا.

شەریف سلێمان، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی فەرمی (الصباح) ڕایگەیاند”تەنگژەی بەرزبوونەوەی نرخی خەرجی دۆلار و ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی، دەبنە دەستپێكی كارەكانی پەرلەمان لە دانیشتنەكانی داهاتوودا، بەو پێیەی كاریگەریيان لەسەر قوتی ڕۆڵەكانی گەلی عیراق هەیە و دەبیت پەرلەمان لەو بارەیەوە ڕاوبۆچوونی خۆی هەبێت”، ڕەتیشیكردەوە دەستەوستانبن بەرامبەر بە دابەزینی بەهای دراوی نیشتمانی.

بە وتەی سلێمان”پەرلەمان لەم وەرزەی یاساداناندا چاوەڕوانی بودجە و زۆرێك لە كاروبارەكانی تر دەكات كە پەیوەندی بە ژیانی توێژی هەژارانەوە هەیە”.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عیراق دەڵێت”پەرلەمان دەسەڵاتی بەسەر هەموو دەسەڵاتەكانی تردا دەشكێت، نەك بەشێوەی ڕاپەڕاندن، بەڵام ڕاوبۆچوونی پەرلەمان ئەوەیە كە سەرپەرشتیاری ئەدا و كاری بانكی ناوەندی و پلان و بەرنامەكانی بانكەكەیە”.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، ژمارەیەكی زۆر لە پەرلەمانتاران واژۆیان كۆكردۆتەوە، تا لە دانیشتنەكانی داهاتوودا پارێزگاری بانكی ناوەندی ئامادەی بەردەم پەرلەمان بێت.

 

 

دەستبەسەر 500 ملیۆن دیناردا گیرا
پێشت دەستبەسەر 500 ملیۆن دیناردا گیرا
ئەو هاووڵاتیانەی پارەی كارەبا قەرزارن ئاگاداردەكرێنەوە
دواتر ئەو هاووڵاتیانەی پارەی كارەبا قەرزارن ئاگاداردەكرێنەوە
ەیوەندیدار