ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پارتی هەموو پۆستەكانی هەرێمی وەرگرت
سەرۆكی حزبێك: حكومەتی هەرێم لە دێگەڵە تێپەڕناكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی بزاڤی چاكسازی و گەشە ڕایدەگەیەنێت، ئەوەی ئەمڕۆ لە پەڕلەمان ڕوویدا دەركەوت پارتی سەرۆكایەتی پەڕلەمان و جێگری یەكەم و دووەمی مسۆگەر كرد و حكومەتەكەشی بەهەمان شێوە دەبێت و حكومەتێك دەبێت تەنها لە دێگەڵە تێپەڕ نابێت، دەشڵێت: “ئەگەر ئەو دوو حزبە ڕێكنەكەون هیچ بە دۆخەكە دڵخۆشنیم”.

محەمەد بازیانی، سەرۆكی بزاڤی چاكسازی و گەشە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەوەی ئەمڕۆ لە پەڕلەمان ڕوویدا دڵشكاندنی خەڵكی كورستان بوو، كە زیاتر لە حزبی دەچوو نەك زۆرینەی سیاسی هەرێم، چونكە ئەمڕۆ جگە لە یەكێتی هەریەك لە نەوەی نوێ و كۆمەڵی ئیسلامی و یەكگرتوو و حزبی شیوعی دەنگیان بە دەستەكە نەدا.

وتیشی، “لە ئێستادا لە پەرلەمانی كوردستان زیاتر یەك حزب دەسەڵاتدارە، كە خەڵكی هیوای ئەوە بوو هەموو لایەنەكان بەشدار بن لە پڕۆسەی سیاسی و ئیتر كاتی خزمەتی ئەوان بێت، بەداخەوە ئەوە ڕووینەدا، بۆیە شێوازێك لە دڵەڕاوكێی لای هاووڵاتیان دروست كردووە”.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر ئەم دۆخە بەو شێوەیە بڕوات جێگەی مەترسیە، حكومەتەكەش بەو شێوە دەبێت، بۆ هەموو كوردستان نابێت و تا شوێنێكی دیاریكراوە دەسەڵاتی دەبێت، دەبوو پارتی وەك حزبی براوەی یەكەم ماوەی چەند مانگێكە چاوەڕێی كردووە، هەفتەیەكی دیكەش چاوەڕوان بوایە تا ڕێككەوتنی تەواو بكرایە، ئەمەی ئەمڕۆ پەلەی تێدا كرا و باش نیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەگەری ئەوەش هەیە بەهۆی ئەم دۆخەوە ناكۆكی لە نێوان یەكێتی و پارتی لە لایەك و یەكێتی و گۆڕان لە لایەكی دیكەوە دروست ببێت، كە دۆخی هەرێمی كوردستان ناخوازێت بەو شێوەیە بێت لە ئێستادا.

ئاشكراشی كرد، ئەو پاكێجانەی داواكراوە لەلایەن یەكێتیەوە هێندە قورس نین، كە لە لایەن پارتیەوە چارە نەكرێت و ڕێككەوتنی لەسەر نەكرێت.

کوردستان

لە هەفتەیەكدا، 164 كەس لە هەرێم بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، 4537 لە هەرێم لە هەفتەیەكدا تووشی كۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەماوەی هەفتەیەكدا 4537 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 2937 كەسیش چاك بوونەتەوە.

بەپێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا، 39 هەزار و 316 پشكنین لە هەر چوار پارێزگای هەرێم ئەنجام دراوە و هاوكات 164 كەسی گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەیەنێت، فرۆشتنی دۆلار بەشێوەی بازاری كراوە دەبێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشكرا دەبێت.

ئاشكراشیدەكات، بۆ ئەو مەبەستە گروپێكی ئەلیكترۆنی كارا كراوە كە سەرجەم بانكە ئەهلیەكان و كۆمپانیاكان و نوسینگەكان كە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆڕینەوەی دراو، دەتوانن بەژداربن لەو پڕۆسەی كڕینی ئاشكرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار، ئەمەش لە پێناو نەهێشتنی قۆرخكاری و هەلی وەك یەك بۆ هەمووان و زیادكردنی داهاتی گشتی.

ڕوونیشیدەكاتەوە، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشكرا دەبێت، بۆ ئەو مەبەستە گروپێكی ئەلیكترۆنی كارا كراوە كە سەرجەم بانكە ئەهلیەكان و كۆمپانیاكان و نوسینگەكان كە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆڕینەوەی دراو، دەتوانن بەژداربن لەو پڕۆسەی كڕینی ئاشكرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار، ئەمەش لە پێناو نەهێشتنی قۆرخكاری و هەلی وەك یەك بۆ هەمووان و زیادكردنی داهاتی گشتی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

نرخی زێڕ و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ شەممە لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرەى خوارەوەیە:

 

نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر 123هەزار و 200 دینارە.

نرخی 100 یۆرۆ بەرامبەر 144 هەزار دینارە.

نرخی 100 پاوەن بەرامبەر 156 هەزار دینارە.

نرخی 100 هەزار تمەن بەرامبەر ٥ هەزار و 750 دینارە.

نرخی 100 لیرەی توركی بەرامبەر 16 هەزار و 500 دینارە.

 

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بەرامبەر 289 هەزار دینارە.

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بەرامبەر 346 هەزار دینارە.

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بەرامبەر 385 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان