ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“بە كۆبوونەوەی پەڕلەمان بۆمبێكی دیكە پوچەڵكرایەوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ
ڕۆژنامەنووسێكی ئاگادار لە بڕیارەكانی مەكتەبی سیاسی پارتی ڕایدەگەیەنێت، لە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان ئەو ترسە لە دەروونی خەڵك ڕەوایەوە، كە دوو ئیدارەیی ڕووبدات، دەشڵێت: “سووربوونی پارتی-یش لەسەر ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ هەر لەو ڕوانگەوە بوو، بۆمبێكی دیكەش پوچەڵكرایەوە”.

كارزان سەباح هەورامی، ڕۆژنامەنوسی ئاگادار لە بڕیارەكانی مەكتەبی سیاسی پارتی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە هەڵبژاردنی ئەمڕۆی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ئەو ترسە لە دەروونی خەڵك ڕەوایەوە، كە دوو ئیدارەیی ڕووبدات و سووربوونی پارتی لەسەر ئەنجامدانی كۆبوونەوەكە لەو ڕوانگەوە بوو.

وتیشی، “بەم كارەی ئەمڕۆی پەڕلەمان بۆمبێكی دیكە پوچەڵكرایەوە، هۆشداریەكیش بوو بەوەی هێشتا سلێمانی ساخنەبۆتەوە بۆ ئەوەی وەك كارتی شەڕی ناوخۆ بەكاربهێنرێت واتە ئەگەر هاتوو پارتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو لەسەر ئەم ڕیتمە بڕۆن دواجار شەقامی سلێمانیشیان لەگەڵ دەبێت، چونكە تا دوا دەقەكانیش باس لەوە دەكرا، ئەگەر كۆبوونەوەی پەڕلەمان بكرێت دوو ئیدارەیی ڕوودەدات”.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا ئەوەی ماوەتەوە گرنگە پارتی و یەكێتی بگەنە ڕێككەوتن و پێگە و مێژووی یەكێتیش كەم دیدە نەگیرێت.

کوردستان

لە شارێكی هەرێم نزیكەی 4 هەزار نەخۆشی كۆرۆنا چاكبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 126 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 126 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 3836 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 5751 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارینامەیەکی بڵاوکردەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری بڵاوکردەوە.

 

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لەئاگادارینامەیەکدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە،کە بەهۆی زیادبوون و هەڵکشانی توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە نەخۆشخانەکانیان زۆرترین لۆدی نەخۆشی لەسەرە.

 

داواکارن لەهاوڵاتیان، لە ئێستادا سەردانی نەخۆشخانەکانیان نەکەن بەمەبەستی نەشتەرگەری سارد، واتە ئەو نەشتەرگەرییانەی کەدەتوانرێت دوابخرێت بۆ کاتێکی دیکە.

ئەوەش باسکراوە، هیوادارن هاوڵاتیان هاوکاریانبن، بۆئەوەی بتوانن زۆرترین خزمەت بەونەخۆشانە بکەن، کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەولێر.. سێ هەزار ماتۆڕسکیل دەستیبەسەردا گیراوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەماوەى مانگێکدا لەپارێزگای هەولێر دەستبەسەر سێ هەزار ماتۆڕسکیلدا گیراوە.

 

عه‌میدى مافپه‌روه‌ر دیدار عومه‌ر بەڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگاى هه‌ولێر ڕایگەیاند، ماتۆڕسكیله‌كان كێشه‌یه‌كى زۆریان بۆ ڕێڕه‌وى هاتوچۆ دروستكردبوو، چه‌ند جارێك پێش ئێستا ئاگادارمانكردنه‌وه.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ماوه‌ى مانگێكه‌ ده‌ستمان پێكردووه‌، نزیكه‌ى سێ هەزار ماتۆڕسكیلمان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتووه‌.

 

باسی لەئەوەشکرد، به‌هیچ جۆرێك ئەو ماتۆڕسکیلانە نادرێته‌وه‌ خاوه‌نەکانیان، كه‌ هۆكاره‌كه‌ى نه‌بوونى (ئه‌وه‌لیات و مۆڵه‌تى یاسایی) بێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان