كەركوك، شاندێكی باڵای سەربازی گەیشتە شارەكە



شاندێكی باڵای سەربازی عیراق، بۆ ئاگاداربوون لە ڕەوشی ئەمنی پارێزگاكە گەیشتە كەركوك.

ئەمڕۆ شەممە، فەریق ڕوكن عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا سوپا سالاری عیراق و فەرماندەی هێزە تایبەتەكان، و فەریق ڕوكن قەیس خەڵەف محەمەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، لەگەڵ ژمارەیەك لە فەرماندە و ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی بەرگری عیراق، گەیشتنە بارەگای ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك.

بەپێی زانیارییەكان، سەردانەكە بۆ ئاگاداربوونە لە ڕەوشی ئەمنی پارێزگاكە كە ماوەیەك لەمەوبەر لە هەندێك ناوچەدا پێشێلكاریی ڕوویدا.

تائێستاش بەهۆی بوونی كەلێنی ئەمنی لە هەندێك ناوچەی سەر بە پارێزگای كەركوك، پاشماوەی چەكدارانی ڕێكخراوی داعش هێرش و پەلامار دەكەنە سەر هێزە ئەمنییەكان و زیانیان پێدەگەیەنن.

 

 

چەند فەتوایەك دەربارەی دەرمانی پزیشكیی و ڕێككەوتنی پزیشك و كۆمپانیاكانی دەرمان دەركرا
پێشت چەند فەتوایەك دەربارەی دەرمانی پزیشكیی و ڕێككەوتنی پزیشك و كۆمپانیاكانی دەرمان دەركرا
بەوێنە؛ قائیمقامیەتی سلێمانی بڕێكی زۆر هەنار لەناو دەبات
دواتر بەوێنە؛ قائیمقامیەتی سلێمانی بڕێكی زۆر هەنار لەناو دەبات
ەیوەندیدار