ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند زانیاریەک لەسەر خوێنی خۆت کە تازەیە و نەتبیستووە!


خێزان

خوێنی مرۆڤ بەستەرە شانەیەکی شلە کە ئەرکی وەرگرتنی ئۆکسجین و دورخستنەوەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنە بۆ خانەکان، ئەمەی خوارەوە هەندێک زانیاری جیاوازە لەسەر خوێن:

 

– مرۆڤێکی ئاسایی ٤-٥ لیتر  خوێنی تێدایە کە لەبەشێکی شل پێکدێت کە پلازمایە و  بەشەکەی دیکەشی خانەکانی خرۆکەی سوور و خرۆکەی سپی و پەرەکانی خوێنە.

 

– جیاوازی جۆری خوێنەکەت ڕەنگە ببێتە هۆی جیابوونەوە لە هاوسەرگیری، چونکە توێژینەوەکان سەلماندویانە کە هەتا جۆرەکەی لە یەک بێت ئەگەری جیابونەوە کەمترە.

– بە ١١٢٠٠٠٠ مێشولە دەتوانن سەرجەم ئەو خوێنەی لە جەستەی مرۆڤدا هەیە دەری بهێنن.

 

– Stan Larkin توانی ٥٥٥ ڕۆژ بەبێ دڵ بژی، ئەمەش پاش ئەوەی دڵی بۆ دەگۆڕدراو دڵە دەستکردەکەی لە ڕێگەی جانتایەکەوە بۆ داندرابوو کە لەگەڵ خۆیدا هەڵی گرتبوو تا دواتر دڵی دیکەی بۆ داندرا.

– گەر مرۆڤ تا ٤٠٪ی خوێنەکەی لەبەر بڕوات هەر دەتوانێت بژی، بەڵام تا ماوەیەکی دیاریکراو.

 

– هاوکات جۆری خوێنەکانی جەستەت کاریگەری لەسەر کەسایەتیشت هەیە و ئەوانەی جۆری خوێنیان وەک یەکە کەسایەتیشیان لێک نزیکترە.

– بەپێی توێژینەوەکان ٢١٪ی سەکتەی دڵ کە بەهۆی پەستانی خوێنەوەیە لە ڕۆژی یەکەمی دەوامدا ڕوودەدات، واتە ڕۆژی یەک شەمە یاخود دوو شەمە بەپێی دەوامەکەت.

 

 

 

ریکلام

ژیاندۆستی

پیاوێکی تەمەن ٤٢ ساڵ لە کوردستان بە ئۆنلاین خۆی دەکات بە دکتۆری ژنان و داوای وێنەیان لێدەکات


خێزان

پیاوێکی تەمەن ٤٢ ساڵ لە شاری سلێمانی پاش ئەوەی ئەکاونتێک بەناوی (دکتۆری ئافرەتان) درووستدەکات، بانگەشەی ئەوە دەکات کە بێ بەرامبەر چارەسەری خانمان دەکات.

بەوتەی بڕوا جەزا شارەزای بواری ئایتی پاش ئەوەی لە دادگای سلێمانی وەک (الخبیر القضائی) بۆ کەیسێک بانگێشت کراوە، بۆیان دەرکەتووە کە بە ساختە خۆی کردووە بە دکتۆری ژنان.

ئەو کەسە نامەی بۆ کچان و دەنارد و بۆی دەنوسین سڵاو من دکتۆری ژنان و کچان و کێشەکانی سنگ و …… هیتر، زۆرێک لە ئافرەتەکانیش بەهۆی نەشارەزایی و خۆشباوەڕیەوە تێدەکەوتن و وەڵامیان دەدایەوە، بۆ ئەوەش ماوەیەکی زۆر لەگەڵیاندا دەڕۆیشت تا بەناوی چارەسەرەوە وێنە و زانیاری لەسەر کەسەکان کۆدەکردەوە.

لەپاش ناردنی وێنە و زانیاریەکان هەڕەشەی لە ژمارەیەک لە خانمان کردووە گەر بەقسەی نەکەن و بەدڵی ئەو وێنە نەنێرن، ئەوا وێنەی قسەکانی پێشوو دەگرێت و بڵاوی دەکاتەوە.

پاش ئەوەی شکاتی لێکرا و دەستگیرکرا دەرکەوت کە تەمەنی ٤٢ ساڵە و ٢ منداڵیشی لە ژنی یەکەمی هەبوو کە لەیەکتر جیاببونەوە و ژنی دووەمی هێناوە.

هەر بۆیە گرنگە کە کاتێک لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە زانیاری دەدەیت بە کەسێک ئاگاداری زانیاریە کەسیەکانت بیت و دڵنیابیت لە درووستی ئەو پێگە و سەرچاوەیەی کە زانیاریەکانی لەگەڵ ئاڵوگۆڕ دەکەیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کاتێک جلێکی تازە دەکڕیت، زۆر گرنگە ئەم ئامۆژگاریانە لەبەرچاو بگریت!


خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵیک ئامۆژگاری ناوازەیە کە پێویستە لەکاتی کڕینی جلوبەرگی نوێدا ڕەچاوی بکەیت:

-کاتێک پێڵاو دەکڕیت سایزی خۆت بچوکتر مەکڕە بەو فێلەی کە دواتر دەکشێت، بەڵکوو دڵنیابە لەوەی قاچت تێدا ئاسودەیە.

-کوالێتی: تەنها باوەڕ بە قسەی فرۆشیارەکە مەکە و تەماشای جۆری قەماش و شیوازی دورومانەکەی بکە، چونکە بەوەدا شتی باش و خراپت بۆ جیا دەبێتەوە.

-سایز: باوەڕ بە سایزی سەر جلوبەرگ مەکە و بەردەوام تاقی بکەرەوە، چونکە زۆرجار لە کۆمپانیایەک بۆ کۆمپانیایەکی دیکە دەگۆڕێت.

-کاتێک دەچیت بۆ جلکڕێن جلوبەرگی ئاسودە و ئاسن لەبەر بکە تا بتوانیت زوو دایانبکەنیت و جلی نوێ تاقی بکەیتەوە.

-کاتی گونجاو هەڵبژێرە و لە سەرەتایی وەزەکاندا جلوبەرگ مەکڕە، بەڵکوو ماوەیەک بوەستە تا داشکاندنە گەورەکان دەستپێدەکات.

-سیاسەتی چاوەڕوانی: کاتێک شتێکت زۆر بەدڵە یەکسەر مەیکڕە و تەنها دیاری بکە، پاش چەند ڕۆژێک کە بۆچونت نەگۆرا ئینجا بیکڕە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

ئەو ژنانەی کە باشتر لە پیاوان کارە قورسەکان ئەنجام دەدەن


خێزان

هەتا ئێستاش کۆمەڵێک پیشە هەیە لە جیهاندا کە بۆ پیاوان قۆرخ کراوە، بەڵام زۆر خانمیش هەیە کە دەتوانێت ئەو تێڕوانینانە بشکێنێت و کارە قورسەکان باشتر لە پیاوان ئەنجام بدات:

 

-یەکەمین خانمە سەربازی مسوڵمان (ناريمان راينكه) کە توانی لە ڕیزەکانی سوپای ئەڵمانیا بچێتە پێشەوە سەرەڕای ئاستەنگە زۆرەکانی بەردەمی

-وداد بوشماوی سەرۆکی یەکێتی تونسی بۆ وەبەرهێنان و بازرگانی، لە ساڵی ٢٠١٥ خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی بەدەستهێنا.

-فلبينيا ئوكول شۆفێری شۆفڵ و بارهەڵگر لە وڵاتی فلیپین، دایکی سێ منداڵە و چەندین ساڵە ئەو کارە دەکات

-ناوشين داداب (ئەمریکی – پاکستانی) وێنەگرێکی پرۆفیشناڵی سەرکەوتووە و بەتوانایە لە هەڵگرتنی کامێرا قورسەکان لەکاتێکدا ڕێژەی ژن لەمکارەدا ٢٪ە.

-يولاينا تالافيرا لە وڵاتی نیکاراگوا وەک کارمەندی ئاگرکوژێنەوە کاردەکات

-شانتی ديفی ماوەی ٢٠ ساڵە لە بواری میکانیکیدا کاردەکات لە هیندستان و وەرشەی تایبەت بەخۆی هەیە!

-کچە شەڕڤانەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کە زۆر ئازایانە بەرامبەر داعش شەڕدەکات

 

-سيربيل تشيديم شۆفێری میترۆیە لە ئەستەمبوڵ و وەک خۆی دەڵێت ماوەی ٢٣ ساڵ چاوەڕوانی کردووە تا ڕێگەیان پێداوە میترۆ لێبخووڕێت.

-دینگ کیان تەمەنی ٤٧ لە بواری بیناسازیدا کاردەکات لە پەکین و دەڵێت کە دەتوانێت هەموو ئەو کارانە بکات کە پیاوان ئەنجامی دەدەن.

-فاليری بيرون (٥٣ ساڵ) ڕۆژانە بە خۆی و بەلەمەکەیەوە دەچێت بۆ ماسیگرتن

-بالوما جرانيرو ٣٨ ساڵ وەک ڕاهێنەری خۆهەڵدان بە باڵۆن کاردەکات کە ئەمەش کارێکە بۆ پیاوان قۆرغ کرابوو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان