ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

نرخی بلیتی فڕۆكە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە هەرزان كرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی گواستنەوەی حكومەتی‌ عیراق بڕیاریدا بە هەرزان كردنی نرخی‌ بلیتی گەشتكردن بە فڕۆكە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە و بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی دەڵێت: “بە ڕێژەی‌ 90% نرخی بلیت دادەشكێنرێت”.

عەباس ناسر، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای هێڵە ئاسمانییەكانی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر ڕاسپاردەی نەعیم لعێبی‌، وەزیری گواستنەوەی عیراق بڕیاریان داوە نرخی بلیتی گەشتكردن بە ڕێژەی 90% بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دابەزێنرێت.

ئاشكراشی كردووە، كە دابەزاندن و داشكاندنی نرخەكە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە لە ساڵێكدا بۆ دوو گەشت دەبێت.

جەختیشی كردۆتەوە، كە مەبەست لەو دەستپێشخەرییە كەمكردنەوەی ئەو قورساییەیە، كە لەسەر نەخۆشانی شێرپەنجەیە.

عێراق

خزعەلی: ئەمریکا و ئیسڕائیل، خوێنی عیراقییەکان دەڕێژن

خەڵک ـ بەشی هەواڵ

ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق، دەڵێت ڕشتنی خوێنی عیراقییەكان لەئەستۆی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل دایە و دروشمێکی خۆپیشاندەرانیش بە “دروشمێكی بەعسیەکان” ناو دەبات.

قەیس خزعەلی، ئەمینداری گشتی  عەسائیبی ئەهلی حەق، کە یەکێکە لەو بەرپرسانەی لەم دواییانەدا، لە لایەن ئەمریکاوە سزای بەسەردا سەپێنرا، لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاندووە “خوێنی عیراقییەكان لە ئەستۆی ویلایەتە یەكگرتوەكان و ئیسرائیلە، باجی ئەو خوێنڕێژییەشیان چەند هێندە وەر دەگرنەوە”.

خزعەلی، پەیوەست بە دروشمی، “گەر نیشتمان نەبێت دەوام ناکەین” وتوویەتی، ئەم دروشمە بیرۆکەی کەسایەتییە بەعسییەکانە و هەنگوینە بە ژەهرەوە، چونکە داخستنی ناوەندەكانی خوێندن و پەکخستنی فەرمانگەکان، دروشمێكی خراپە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

حزبەكان، بە مەرج دەتوانن بەشداری هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بكەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاشكرای دەكات، هەر حزبێك لە ماوەی دوو ساڵدا كۆنگرەی نەبەستبێت ناتوانێت بەشداری هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بكات.

چەند حزبێكی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی ئامادەكارییەكانن بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەی حزبەكانیان، بەشێوەیەك هەندێكیان وادەی كۆنگرەكانیان پێشخستووە و هەندێكی تریشیان هەرچەندە وادەكەی تێپەڕی كردووە، بەڵام بەهۆی مەرجەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە سەرقاڵی ئامادەكارییەكانی ئەنجامدانی كۆنگرەن.

سەعید كاكەیی، ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەپێی یاسای حزبەكان دەبێت هەموو حزبێك كۆنگرەی خۆی لە وادەی خۆیدا ببەستێت، لەلایەكیتریشەوە هەموو حزبێك بەرژەوەندی خۆی دەزانێت لە كوێدایە، بەڵام پێویستە كۆنگرەی خۆی لەو وادەیە ببەستێت.

وتیشی، “یەكێك لە مەرجەكانی كۆمسیۆن بۆ بەشداری هەڵبژاردنەكان ئەوەیە، كە هەموو حزبێك دەبێت لەماوەی دوو ساڵدا كۆنگرەی خۆی بەستبێت، ئەگەرنا مافی بەشداریكردنی هەڵبژاردنەكانی نابێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

چەكدارانی داعش بەرەو بەغدا كەوتوونەتە جوڵە

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق ئاشكرای دەكات، داعش بەرنامەڕێژی بۆ گەڕانەوەی ئەندامەكانی دەكات بۆ نێو چەند ناوچەیەكی ئاڵۆزی شاری بەغدا.

تەحسین خەفاجی، وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند، ڕێكخراوی داعش بەرنامەڕێژی بۆ گەڕانەوەی ئەندامەكانی بۆ چەند ناوچەیەكی بەغدا كردووە، لەكاتێكدا پێشتر ئەو كەسانە لەو ناوچانە نەبوون.

وتیشی، “داعش فەرمانی بە ئەمیرەكانی كردووە، چەكدارەكان بەرە بەغدا جوڵە پێبكەن، ئەویش وەك ناوچەیەكی ئارام”.

ئاشكراشیكرد، هۆكاری ڕۆیشتنی ئەو چەكدارانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە هێزە ئەمنییەكان سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی خۆپیشاندەرانن و ناتوانن ڕووبەڕووی چەكدارانی داعش ببنەوە.

ئەمش لەكاتێكدایە، مەترسییەكانی چەكدارانی داعش بۆ سەر ناوچە كێشە لەسەرەكان زیادی كردووە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار هێرشیان كردۆتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش و چەندین كەسیان شەهید و بریندار بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان