خشتەی دابەشكردنی مووچە بۆ ئەم هەفتەیە ڕاگەیەنرا



دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو ماوەی 10 ڕۆژە دەستی پێكردووە و هێشتا زۆرینەی مووچەخۆران مووچەیان وەرنەگرتووە و بەم هەفتەیە و هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی مووچە تەواو دەبێت.

بەپێی خشتەی مووچەی مانگی 12، كە وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی 2023/1/15 مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەت و ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەكرێت.

هەر بەپێی خشتەكە، ڕۆژی دوو شەممە مووچەی وەزارەتی داد و ئەنجوومەنی دادوەری و وەزارەتی ئەوقاف و دەستەكانی (مافی مرۆڤ و دەسپاكی و وەبەرهێنان و ژینگە) دابەش دەكرێت لەگەڵ دەزگای مین و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دیوانی چاودێری دارایی خەرج دەكرێت.

وەزارەتی دارایی لە خشتەكەدا ئەوەشی دیاری كردووە، ڕۆژی سێ شەممە مووچەی وەزارەتەكانی (پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتیەكان، گواستنەوە و گەیاندن، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو) دابەش دەكرێت.

لە كۆتایی هەفتەشدا هەردوو ڕۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە تەرخان كراوە بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی.

 

شەپۆلێكی باران و بەفر هەرێم دەگرێتەوە
پێشت شەپۆلێكی باران و بەفر هەرێم دەگرێتەوە
ڕێكاری داخستنی قومارخانەكان لە سلێمانی دەستپێدەكات
دواتر ڕێكاری داخستنی قومارخانەكان لە سلێمانی دەستپێدەكات
ەیوەندیدار