
ژنە کوردێک لە پاڵەوانیەتی لەشجوانی جیهانی پلەی دووەمی بەدەستهێنا و دەڵێت: پاڵەوانییەتییەکە بە سەرپەرشتی یەکێتی لەشجوانی (ifbb) لە هیندستان بەڕێوەچوو.
دڵخۆش عەبدوڵا، وەرزشوان لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام سەبارەت بە بەشداری کردنی لە پاڵەوانیەتی لەشجوانی جیهانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: وەک ژنە کوردێک لە پاڵەوانییەتی لەشجوانی جیهانی پلەی دووەمم بەدەستهێنا، کە تاکە ژنی کورد بووم لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق بەشداریم لە پێشبێرکێکەدا کردبوو.
دەشڵێت: پاڵەوانیەتەکە بە سەرپەرشتی یەکێتی لەشجوانی (ifbb) لە هیندستان بەڕێوەچوو.
دڵخۆش عەبدوڵا، وەرزشوانی یاری لەشجوانییە و تەمەنی ٣٣ ساڵە، دانیشتووی شارۆچكەی ڕانیەیە، تا ئێستا بەشداری چەندین پاڵەوانێتی كردووە و پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەدەستهێناوە.