ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سێیەم رووداوە لەم هەفتەیەدا
داعش پێنج كەسی تری ڕفاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە سێیەم ڕووداوی لەو جۆرە لەماوەی هەفتەیەكدا، ڕێكخراوی داعش لە قەزای حەدیسەی خۆرئاوای ئەنبار، پێنج هاوڵاتی دەڕفێنێت.

ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند”ڕێكخراوی داعش پێنج هاوڵاتی دانیشتووی قەزای حەدیسەی لە ناوچەی مەخازن ڕفاند، دوای ئەوەی بۆ گەڕان بەشوێن كاركدا چووبونە دەرەوە، ئەمەش سێیەم رووداوی لەو جۆرەیە لە پارێزگای ئەنبار لەماوەی هەفتەیەكدا”.

دوێنێ‌ هەینی، بە هەمان شێوە سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاماژەی بە ڕفاندنی سێ‌ هاوڵاتی دانیشتووی حەدیسە كردبوو لە گوندی مەدهەمی خۆرئاوای ئەنبار.

بە وتەی سەرچاوەكە، ئەو كەسانەی لەلایەن داعشەوە ڕفێنراون، لە ناوچە بیابانییەكاندا بەشوێن كاركدا گەڕابوون.

پێشتر، حسێن عەلی عگێدی، فایمقامی قەزای ڕاوە لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاندبوو”ڕێكخراوی داعش پێنج مەدەنی دانیشتووی شارەكەی رفاندووە كە بۆ كۆكردنەوەی كارك چوبونە دەرەوە”.

عگێدی دەڵێت”ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، ئەو پێنج مەدەنییەی شاری ڕاوەی لەكاتێكدا ڕفاندبوو كە بەرووبومی كاركییان لە باشووری خۆرهەڵاتی شارەكە كۆدەكردەوە”.

هێزە عیراقییەكان، پرۆسەكانی گەڕان و شەوماڵكردنیان بەشوێن ڕفێنراوەكان و پاككردنەوەی ناوچەكە لە پاشماوەی چەكدارانی داعش دەستپێكردووە، هەوڵەكانی ڕێگرتنیش لە دزەكردنی تیرۆریستان لە سنورەكانی سوریاوە بۆ نێو عیراق، بەردەوامن.

عێراق

پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە

 

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عیراق کۆببێتەوە.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢ پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە و بڕیارە خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک بکرێن.

 

لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراقدا بڕیارە گفتوگۆ لەبارەى ژمارەیەک پڕۆژەیاسایەک بکرێت، لەوانە: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاساکانی هەموارکردنی یاسای دادگای تاوانەکانی عێراق، پڕۆژەیاسای دەستەی نیشتمانیی چاودێری ئەتۆمی، تیشکی، کیمیایی و بایەلۆجی، پڕۆژەیاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی هێڵی بار، پڕۆژە یاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە پرۆتۆکۆڵی ئامادەکاریی و بەرپەرچدانەوە و هاوکار لەبارەی پیسبوون بە ماددەی ترسناک و زیانمەندی گشتی و چەند پڕۆژە یاسایەکی دیکە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئێران: پێویستە عیراق گیانی دیپلۆماتكارەكانمان بپارێزێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لە عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد كە لە بەغدای پایتەختی عیراق دەكرێنە سەر دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بەتایبەت ئێرانییەكان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە داواشیكرد، حكومەتی عیراق ئاسایشی هاووڵاتیانیان بپارێزێت و ڕاشیگەیاند، ئەركی هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەیە گیانی دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بپارێزن و ڕێكاری توند بۆ ئەو مەبەستە بگرنەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەڵاحەدین.. بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هاوپەیمانان تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێك بە كاروانێكی هاوپەیمانان تەقییەوە و سەربازێكی عیراقی برینداربوو.

شانەی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، لە شارۆچكەیەكی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێكی چێنراو بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تەقیوەتەوە.

شانەی ئەمنی عیراقی ئەوەشی خستووەتەڕوو: بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لە شارۆچكەی ئیسحاقی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە سەربازێكی هێزەكانی سوپای عیراق برینداربووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان