کەشناسی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ دووشەممەی بڵاوکردەوە و ئەو شوێنانەشی ئاشکراکرد کە ئەمڕۆ نمەباران و بەفری لێدەبارێت.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاویەکانى باکور و بەفرێکی کەم لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان.
ئەوەشی وتووە: پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
کەشناسی هەرێم ئەوەشی باسکردووە، سبەینێ دووشەممە ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 17 پلەى سیلیزى
دهۆک: 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى
سۆران: 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى