ماددە خۆراكییەكانی كۆتا بەشەخۆراكی ئەمساڵ ڕاگەیەنرا



بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراكی هەولێر ماددە خۆراكییەكانی ناو كۆتا بەشەخۆراكی ئەمساڵ ئاشكرا دەكات و دەڵێت: سەرەڕای پشووی فەرمی دەستیان بە دابەشكردنی سەبەتەی نۆیەمی خۆراك لەسەر لیستی مانگی 12ی ئەمساڵ كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراكی هەولێر لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتیان و بریکارانی خۆراک ڕایگەیاندووە، هەرچەندە پشووی فەرمیە لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەت، بەڵام بەشێک لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و کۆمەڵگای کۆگاکان دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان ئەمەش لەبەر بەرژەوەندی هاووڵاتیان.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەم بەشەخۆراکەی دابەشدەکرێت سەبەتەی نۆیەمی ئەمساڵە لەسەر لیستی مانگی ١٢ / ٢٠٢٤ کە پێکهاتووە لە (زەیت و شەكر و برنج و نیسك و لەتكەنۆك و دۆشاوی تەماتە).

ئاشكراشی كردووە، لە بنكە دوورەكان تەواوی بەشەخۆراك دابەشكراوە و لە بنكەكانی ناوشار هەموو ماددە خۆراكییەكان دابەشكراوە جگە لە زەیت و دۆشاوی تەماتە، كە لەبەر جەردی سەری ساڵ دەكەوێتە هەفتەی داهاتووەوە و بنكەكانی دەورووبەریش بەشێكی ماددە خۆراكییەكانیان دەكەونە ساڵی نوێوە.

 

نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی
پێت نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دابەزی
شاندی دەم پارتی دیدارەكەیان لە ئیمرالی بڵاودەكەنەوە
دوات شاندی دەم پارتی دیدارەكەیان لە ئیمرالی بڵاودەكەنەوە
پەیوەنیدر