سێ‌ بژاردە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 ڕاگەیەنرا



وابڕیارە سبەینێ وەزارەتی دارایی عێراق بڕیار لە ناردنی تەواوکاری مووچەی مانگی 11 بدات و حكومەتی هەرێمیش سێ‌ بژاردەی بۆ دابەشكردنی مووچە لەبەردەمە.

میدیای فەرمیی یەكێتی لە زاری سەرچاوەیەكی باڵا لە حكومەتی هەرێم ئاشکرایکردووە، بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، حكومەتی هەرێم سێ بژاردەی لەبەردەمدایە.

بەپێی وتەی سەرچاوەكە، “دووان لە بژاردەكان ناردنی پارەیە لە بەغداوە و بژاردەی سێیەمیش پڕكردنەوەی كورتهێنانی مووچەیە بە داهاتی ناوخۆ”.

ئاشكراشی كردووە، حكومەتی هەرێم چاوەڕوانە سبەینێ یەك شەممە وەزارەتی دارایی عێراق بڕیار لە ناردنی تەواوكاریی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێم بدات، كە بڕەكەی نزیكەی 220 ملیار دینارە، یاخود مووچەی مانگی 12 بۆ هەرێم بنێرێت، بەمەش حكومەتی هەرێم دەتوانێت كورتهێنانی مووچەی مانگی 11پڕبكاتەوە و مووچە دابەشبكات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بژاردەیەكی دیكە، كە لەبەردەم حكومەتی هەرێمدایە ئەوەیە، كە لە داهاتی ناوخۆی سلێمانی و هەولێر و دهۆك كورتهێنانی مووچە پڕبكاتەوە و دەست بەدابەشكردنی بكات، كە پێشتر 631 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 11 نێردراوە و لە هەمانكاتدا هەرێم چاوەڕوانی ئەو 430 ملیار دینارە دەكات، كە وەكو موناقەلە بڕیاری لێدراوە بۆی بنێردرێت.

نزیكەی 35 دار بەڕووی بڕی بەڵام فریای بردنەوەیان نەكەوت
پێت نزیكەی 35 دار بەڕووی بڕی بەڵام فریای بردنەوەیان نەكەوت
“تیكتۆكچی”یەك دەستگیركرا
دوات “تیكتۆكچی”یەك دەستگیركرا
پەیوەنیدر