سوپای توركیا دوو شوان لە برادۆست بریندار دەكەن


خەڵك- نزار مستەفا
بەهۆی تەقەی سوپای توركیاوە دوو مێردمنداڵ، كە كاریان شوانی بووە لە دەڤەری برادۆست بریندار دەبن.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 13-1-2023 لەگوندی خەلیفانی سەر بەقەزای سیدەكان، دوو مێردمنداڵ بەناوەكانی (لازم موراد حەمەدەمین) تەمەن 15 ساڵان و (بەهزاد ئاودی یوسف)ی تەمەن 17 ساڵ بەهۆی تەقەی هەڕەمەكی سوپای توركیاوە برینداربوون.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو دوو مێردمنداڵە پیشەیان شوانكاری بووە و دانیشتووی گوندی خەلیفانن لەدەڤەری برادۆست، لەكاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتەكەیان لە نزیك گوندەكەیان تەقەیان لێ‌ كراوە.

لە ئێستادا بریندارەكان گەیەندراونەتە بنكەی تەندروستی سیدەكان و چارەسەری سەرەتاییان بۆ كراە و دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران كراون.

ئۆتۆمبێلەکەت درەنگ ھەڵدەبێت؟
پێشت ئۆتۆمبێلەکەت درەنگ ھەڵدەبێت؟
بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم دەستی لەكاركێشایەوە
دواتر بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم دەستی لەكاركێشایەوە
پەیوەندیدار