ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

٦ هۆکاری سرووشتی و دەستکرد کە وادەکات ڕەنگی چاوت بگۆڕێت!

خێزان

ئایا دەزانیت  ڕەنگی چاو دەتوانرێت بگۆڕدرێت  لێرەدا ئەو هۆکارانەی دەتوانن ڕەنگی چاو بگۆڕن دەخەینە ڕوو:

 

– مەزاجی دەروونیی کاریگەریی هەیە لەسەر رەنگی چاو


مەزاجی باش و دڵخۆشیی کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر جەستە، لێدانی دڵ و هەناسەدان، ڕەنگی چاویش یەکێکە لەوانە، هەندێک جار دەشێت تاریک بێت یان کراوە تر بە پێی مەزاجی کەسەکە.

 

– هۆڕمۆنی مێلانین و تەمەن

ئەو منداڵانەی کە ڕەنگی چاویان شینە، ڕێژەی هۆڕمۆنی مێلانین لە چاویاندا کەمە کە دەبێتە هۆی بڵاوکردنەوەی ڕوناکیی و پێدانی ڕەنگێکی شینی کراوە و کاڵ، بەڵام ڕێژەی مێلانین لە چاودا دەگۆڕێت لە نێوان ٣ بۆ ١٨ مانگ لەدوای لەدایکبوون کە دەبێتە تۆخبوونی ڕەنگی چاویان.

 

– ماکیاژ و جلوبەرگ

کچان و ئافرەتان  کەرەستەی جوانکاریی بەکاردەهێنن بۆ گۆڕینی ڕوخسار و رەنگی چاو، جۆر و شێوازی ماکیاژ، جلوبەرگ، ڕەنگی قژ و ئێکسیسوارات دەتوانن ڕەنگی چاو بگۆڕن وەکو لەوێنەکەدا دەردەکەوێت.

 

-ئەو خۆراکانەی دەیانخۆین

لەبەر ئەوەی ڕەنگی چاو راستەوخۆ پەیوەندی بە مێشکەوە هەیە هەندێک خۆراک دەتوانێک کاریگەری لەسەر ڕەنگی چاو دروست بکات، لە وێنەکەدا چاوی کچێک پشان دەدات کە بۆ ماوەی شەش ساڵ تەنها سەوزەو و میوەی خاوی خواردووە، هەروەها خواردنی سپێناغ بریقەو روناکی چاو زیاد دەکات، هەنگوین ڕەنگە گەرمەکانی چاو دەردەخات، هەروەها خواردنە دەریاییەکان ڕەنگی چاو تۆخ دەکەنەوە،  زەیتی زەیتون، پیاز، بادەم کاریگەری لەسەر چاو دروست دەکات.

 

– تیشکی خۆر و شوێنی لەدایکبوون

دانیشتوانی ئاسیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمریکای باشور و ئەوروپای باشور، ڕێژەی ڕەنگی چاوی قاوەیی ٧٠%یە، بەڵام لە ناوچە ساردەکان بەتایبەت لە باکور وەک ئیستۆنیا، دانیمارک، فینلاند، ئەڵمانیا و بەریتانیا، ڕیژەی ڕەنگی چاوی شین و کاڵ لە ٨٠%بەرەوسەرە، تەنها ٢%ی دانیشتوانی سەر زەویی چاویان سەوزە و ڕەنگی زەرد دەگمەنترین ڕەنگی چاوە.

 

– لەیزەر بۆ گۆڕینی ڕەنگی چاو

ئەمجۆرە نەشتەرگەرییانە زۆر مەترسییدارن و ئەگەریی کوێربوونی هەیە، بەڵام بە ئەنجامدانی نەشتەرگەریی لەیزەر دەتوانرێت ڕەنگی چاو بگۆڕدرێت کە ماوەی دوو بۆ چوار هەفتەیی دەوێت بۆ چاو تا ڕەنگەکەی بگۆڕێت.

تەندروستی

٨ نیشانەی شێرپەنجەی ( ملی مناڵدان) کە پێویستە خانمان زانیاریان لەسەری هەبێت

خێزان

 ملی مناڵدان بەشێکی تەشی ئاسایە لە منداڵدانی خانماندا و  کرژ بوونەوەی ئەم ماسوولکانە لە کاتی زاندا دەبێتە هۆی ژان گرتن و لەدایک بوونی مناڵ.

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانەی شێرپەنجەی ( ملی مناڵدان)ە کە پێویستە خانمان زانیاریان لەسەری هەبێت:

 

-بونی خوێن لەکاتی ئەنجامدانی سێکسدا

-بوونی ئازار و خوێنی زۆر لەکاتی سووڕی مانگانە لەکاتێکدا پێشتر بەوجۆرە نەبووە

-بونی خوێن لەپاش تەمەنی بێهیوایی و لە زک چونەوە

– بونی خوێن لەکاتێکدا کە کاتی سوڕی مانگانەش نییە

– بونی ئازار لە ناوچەی حەوز و کەلەکە

– درێژبونەوەی نائاسای ماوەی سوڕی مانگانە لەکاتێکدا پێشتر بەوجۆرە نەبووە

– نائاسایی بوونی دەردراوی زێ و هەوکردنی زۆر و بونی ڕەنگی جیاوازی خوێن و دەردراو

– چێژ وەرنەگرتن لە سێکس و بونی ئازاری زۆر

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

پێنج ڕێنمایی گرنگ کە پێویستە هەرکات ملت ئازاری هەبوو جێبەجێ بکەیت

خێزان

به‌هۆی زۆر دانیشتنمان له‌به‌رده‌م كۆمپیته‌ر زۆرێكمان توشی ئازاری مل ده‌بین، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی  چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه‌ بكه‌ین پێویسته‌ ئه‌م رێوشوێنانه‌ بگریته‌ به‌ر:

-بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ یه‌ك شوێندا دامه‌نیشه‌، گه‌ر ناچاریش بویت ئه‌وا ماوه‌ ماوه‌ پشویه‌كی 10 خوله‌كی به‌ خۆت بده‌و جێگه‌كه‌ت بگۆڕه‌.

-جاروبار هه‌ر له‌ جێگه‌ی خۆته‌وه‌ ملت به‌ملاولادا بجوڵێنه‌، یاخود به‌ هێواشی  و به‌ شێوازی بازنه‌ی ملت بجوڵێنه‌.

-گرنگی بده‌ به‌و سه‌رینه‌ی كه‌ له‌ سه‌ری ده‌خه‌ویت و دڵنیابه‌ له‌وه‌ی كه‌ نه‌رمونیان بێت و پشووت پێبدات.

-به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی وه‌رزش، به‌تایبه‌تی مه‌له‌و ڕاكردن بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ت به‌ پته‌وی بمێنێته‌وه‌.

-دوربكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ هه‌ڵگرتنی شتی قورس و گران، چونكه‌ ئه‌وه‌ زیان به‌ بڕبڕه‌ی پشتت ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ملیشه‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٨ هۆکاری جیاواز کە گەر بەردەوام بێت دەبێتە هۆی سەکتەی دڵ

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک  هۆکاری جیاوازە کە گەر وریانەبیت و بەردەوام بێت دەبێتە هۆی سەکتەی دڵ و پێویستە زوو ڕێگەی پێبگریت:

 

– خەفەت و قەلەقی و ڕاڕایی

– ژیانکرد لە کەش و هەوای خراپ و تۆزاویی

– بەپیی توێژینەوەیەک جیابونەوە ئەگەری سەکتەی دڵ بەڕێژەی ١٨٪ بەرز دەکاتەوە

– دووگیان و ١٢ هەفتە پاش منداڵبوون ئەگەری سەکتە زیاد دەبێت، بۆیە پێویستە ئاگاداری تەندرووستی خۆتبیت

– توڕەیی هۆکارێکی کاریگەرە و تا ٢ کاتژمێر پاش توڕەیەکە ئەگەری سەکتە ٨ جار زیاترە لە کاتی ئاسایی

– سەرمای زۆریش ٧٪ ئەگەری سەکتە زیاد دەکات

– خەوزڕان و نەخەوتن لە شەواندا و بەبونی خەوی تەندرووست ئەگەری سەکتە بۆ ٤٥٪ بەرز دەکاتەوە.

– ئەوانی جگەرە دەکیشن ٣ هێندە زیاتر ئەگەری سەکتەی دڵیان لەسەرە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان