ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند زانیاریەک بۆ کڕینی میوە و سەوزەی تەندرووست

خێزان

زۆربەمان لە بازارەکاندا توشی ئەو فرۆشیارانە بوین کە ڕاستی باشی بەرهەمەکانت پێناڵێن و  بەهۆی نەشارەزاییمانەوە لە کۆتایدا میوە و سەوزەی خراپ دەبینەوە ماڵەوە، لێرەدا چەند زانیاریەک بۆ هەڵبژاردنی سەوزە و میوە لە بازارەکاندا دەخەینە ڕوو.

– بۆ هەڵبژاردنی تەماتە، هەوڵ بدە ئەو تەماتانە هەڵبژێریت کە پەڵەی ڕەنگی سەوزیان تێدا نییە،  هەرگیز ئەو تەماتانە مەکڕە کە کۆمەڵێکن بە یەک قەدەوە، چونکە کەمتر ماددە خۆراکی و ڤیتامینەکان لەخۆدەگرێت.

–  بۆ هەڵبژاردنی شوتی پێگەشتوو، ئەو شوتیانەی قەدەکەیان پێوەماوە زووتر لێکراونەتەوە و پێنەگەشتون، هەروەها قەبارەشیان بچوکترە و ڕەنگیان کاڵترە، هەروەها شوتی پێگەشتوو لەکاتی پیاکێشانیدا دەنگ دەداتەوە.

– بۆ هەڵبژاردنی بیبەر بەو مەبەستەی کە دەتەوێت، دوو جۆری هەیە، ئەویش توخمی مێیە و نێرەی هەیە، کە مێیەکانیان شیرینن و بۆ خواردن بەکاردێت، و نێرەکانیان زۆرکات تاڵن یاخود بێتام کە دەتوانیت بۆ چێشت لێنان بەکار بێت، بۆ ئەوەی مێ و نێر لە بیبەردا دیاریبکەیت، سەیری بەشی ژێرەوەی بیبەر بکە، لە مێیەدا لە چوار بەش پێکدێد،  لە نێرەدا لە سێ بەش پێکدێت.

– بۆ کڕینی سێوێکی تەندروست سەرنجی کێشەکەی بدە کە دەبێت بڕێک قورس بێت، هەروەها دوربکەوە لە کرینی سێوی بریقەدار، چونکە چینێک مۆمی لێ دەدرێت کە زیانی بۆ تەندروستیی دەبێت، هەروەها لەکاتی کڕینی سێوی سەوز دا پێویستە بەشی سەرەوەی ڕەنگی مەیلەو قاوەی بێت، چونکە ئەوە دەریدەخات کە پێگەیشتووە.

– بۆ هەڵبژاردنی مۆزێکی تەندروست،هەوڵ بدە بۆ ڕەنگی زەردی ئاڵ بگەڕێیت،  بونی خاڵی وردی مەیلەو قاوەی نیشانەیە بۆ پێگەشتنی تەواوی مۆزەکە.

– بۆ ناسینەوەی ئاڤۆکادۆی تەندروست سەرنجی ڕەنگەکەی بدە کە پێویستە سەوزێکی تۆخ بێت، هەروەها توێکڵەکەی پێویستە نە ساف بێت و نە زۆر گرژ بێت.

تەندروستی

ڕێجیمی مرۆڤی کۆن کە وادەکات لە ماوەیەکی کەمدا کێشێکی زۆر داببەزێنیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە ڕێجیمێکی تاقیکراوەیە کە لە لایەن پسپۆڕی خۆراکی ئەمریکی Loren Cordain داندراوە و پشتی بەستووە بە خواردنی مرۆڤی کۆن کە وایکردووە جەستەیەکی جوان و ڕەشیقیان هەبێت.

بەپێی ڕێجیمەکە پێویستە بۆ خواردنی ڕۆژانەت زیاتر پشت بە (میوە و سەوزە و هەنگوین و قارچک و بادەم و ماسی ببەستیت) و بە هەموو جۆرێک لە خواردنەکانی وەک (شیرەمەنیەکان، شەکر، خوێ و باقلەمەنیەکان) دوور بکەویتەوە.

ڕێجیمەکە ڕێگەی ئەوەی پێدەدات کە ناوە ناوە کەمێک گۆشت بخۆیت، بەڵام پێویستە گۆشتی بەستوو بخۆیت بەوپێیەی کالۆری کەمترە و کاریگەری کەمتر دەبێت لەسەر جەستەت.

ئەم ڕێجیمە هەرچەندە تاقیکراوەتەوە و بەسوود بووە، بەڵام مەترسی ئەوەشی هەیە کە ڕێژەی کالیسیۆم و ئاسن و مەگنیسیۆم لە جەستەدا دببەزێنێت، بۆیە دەتوانیت بۆ ماوەی کورت بەکاری بهێنیت و نابێت زۆر لەسەری بەردەوام بیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

هه‌شت هه‌ڵه‌ی باو كه‌ خانمان له‌ كاتی لادانی مووی ڕوخسار ئه‌نجامی ده‌ده‌ن

خێزان

خانمان بۆ لادانی موی زیاده‌ی روخساریان چه‌ند رێگایه‌كی جۆراوجۆر ده‌گرنه‌ به‌ر، به‌ڵام به‌شێك له‌وانه‌ هه‌ڵه‌یه‌و پێویسته‌ لێیان دور بكه‌وینه‌وه‌ كه‌ دیارترینیان:

-به‌ر له‌وه‌ی مووی روخسارت لابده‌یت پێویسته‌ جۆری پێسته‌كه‌ت بزانیت، چونكه‌ بۆنمونه‌ نابێت له‌ رێگه‌ی مه‌عجونی موو لابردنه‌وه‌، مووی روخسار بۆ پێستی هه‌ستیار لابدرێت.

-گه‌ر چاره‌سه‌ری زیپكه‌ی ده‌مووچاو به‌كار ده‌هێنیت ئه‌وا له‌و كاته‌دا مووی روخسارت لامه‌ده‌، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستبونی هه‌وكردن.

-ئه‌گه‌ر مووی سه‌ر روخسارت زۆر نییه‌ ئه‌وا به‌هیچ جۆرێك لێزه‌ر به‌كارمه‌هێنه‌و لێی دوربكه‌وه‌.

-به‌هیچ جۆرێك گوێزان و كه‌ره‌سته‌ی ریشتاشین بۆ لێكردنه‌وه‌ی مووی روخسار به‌كارمه‌هێنه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ به‌هێزتری ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر بێته‌وه‌.

-ماسكی روخسارت بیر نه‌چێت : هه‌فته‌ی جارێك ماسكی سروشتی بۆ روخسارت به‌كاربهێنه‌ به‌ پێی جۆری پێسته‌كه‌ت.

-ئه‌و كاته‌ی مووی ده‌موچاوت ده‌كه‌یت، هه‌وڵبده‌ بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر خۆر له‌ ده‌موچاوت نه‌دات، چونكه‌ له‌و كاته‌دا ئه‌و ناوچانه‌ هه‌ستیاره‌.

-به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی مووی روخسارت لێ مه‌كه‌ره‌وه‌، بۆنمونه‌ گه‌ر مۆم یاخود كرێمی تایبه‌ت به‌كارهێنا، ئه‌وا به‌ پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی موه‌كه‌ لێی بكه‌ره‌وه‌ و دواتر هه‌مووی به‌و ئاراسته‌یه‌ بكه‌.

-زیاده‌ڕه‌وی مه‌كه‌ له‌ لابردنی مووی روخسار، لانیكه‌م هه‌وڵبده‌ مانگی جارێك ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام بده‌یت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

به‌م گیراوه‌یه‌، به‌ یه‌كجاری چاره‌سه‌ری غازاتی گه‌ده‌ بكه‌!

خێزان

گیراوه‌ سروشتیه‌كان گه‌ر به‌شێوازێكی باش دروستبكرێن سودی ته‌ندروستی زۆریان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ی خواریشه‌وه‌ گیراوه‌یه‌كی زۆر به‌سوده‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی غازاتیان هه‌یه‌ و ده‌توانن سودی لێوه‌ربگرن.

پێکهاتەکان:

-دوو لیتر ئاو

-لیمۆیه‌ك

-خه‌یارێك

– 12 گه‌ڵای نه‌عناع

-كه‌وچكێك زه‌نجه‌فیلی هارڕاو

 

ئامادەکردن و بەکارهێنان:

بۆ دروستكردنی گیراوه‌كه‌ دوو لیتر ئاوەکە بهێنه‌و لیمۆکەی  به‌ قاشكراوی بكه‌ره‌ ناو، پاشان خه‌یارێكەش قاش قاش بكه‌و بیكه‌ره‌ ناوی، دواتر 12 گه‌ڵای نه‌عناع و كه‌وچكێك زه‌نجه‌فیلی هارڕاوی تێبكه‌ و بیكه‌ره‌ به‌فرگره‌وه‌، بۆ ڕۆژی دواتر ئاوه‌كه‌ بپالێوه‌و رۆژانه‌ په‌رداخێكی لێبخۆره‌وه‌، به‌و كاره‌ش به‌ ماوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری بونی كێشه‌ی غازات له‌ گه‌ده‌تدا چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان