ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ژینگەی هەولێر لەنێوان پیسترینەكانی جیهاندایە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی پارێزگای دهۆك ڕایدەگەیەنێت، یەكێك لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لەڕێی مانگە دەستكردەكانەوە، پیسترین شارەكانی لە جیهاندا دیاریی كردووە كە هەولێر و بەغدایان لەنێواندایە، ئاماژە بەو ڕووپێوەش دەكات كە دەزگای ژینگە بۆ تەواوی ناوچەكانی هەرێم ئەنجامی دەدات.

محەمەد تاهیر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی دهۆك لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”ڕێكخراوی ئاشتی سەوزی نێودەوڵەتی كە لە بواری ژینگەیی كاردەكات، توێژینەوەیەكی مەیدانی لەڕێی مانگە دەستكردەكانەوە ئەنجامداوە بۆ مەبەستی دیاریی كردنی 50 شار كە بە خاوەنی پیسترین ژینگە لە بواری ئاوەڕۆدا لە جیهاندا دادەنرێن”.

بە وتەی محەمەد تاهیر”توێژینەوەكە بریتییە لە خشتەیەك كە ناوی هەردوو شاری بەغدا و هەولێر لەخۆدەگرێت، دەزگای ژینگەی هەرێمیش بەو هۆیەوە روپێوێك بۆ ناوچەكانی هەرێم دەكات تا گازە مەترسیدارەكان لە هەوا و چۆنیەتی چارەسەركردنیان دیاریی بكات”.

بە وتەی بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی دهۆك، هۆكاریی دیاریكردنی هەردوو شاری بەغدا و هەولێر، بۆ بوونی ڕێژەیەكی بەرز لە گازی ئۆكس دەگەڕێتەوە لە هەوای هەردوو شارەكە كە كاریگەریی نەرێنی و خراپی لەسەر ئۆكسجین هەیە، لەپێناو دیاریی كردنی جۆرەكانی گازە مەترسیدارەكانیش لە هەرێم، دەزگای ژینكە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ژینگەی ئەڵمانی و بە پشتبەستن بە ژمارەیەك لە ئامێرە پەرەسەندووەكان بۆ پشكنینی هەوا، روپێوێكی هەمەلایەنە بۆ ناسینی ئەو گازانە و ڕێژەیان لە هەوادا ئەنجام دەدات و كار بۆ كەمكردنەوەی زیانەكانیان دەكات.

محەمەد تاهیر دەڵێت”دەوڵەتی ئەڵمانیا، هەشت ئامێری پشكنینی هەوای بەدیاریی پێشكەش بە هەرێم كردووە، و مەشقی بە كادرەكان كردووە لەسەر چۆنیەتی بەكارهێنانيان، تا بتوانن بەكاری بهێنن و لەكاتی لەگەڕكەوتنیشيان چاكی بكەنەوە”.

کوردستان

بەركەوتوویەكی چەكی كیمیایی داوای بەهاناوەچوونی بە پەلە دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

كامیل عەبدولقادر كە یەكێكە لە بەركەوتووانی چەكی كیمیایی و بەهۆیەوە سییەكانی لەدەستداوە و لە ئێستادا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر لە وڵاتی ئەڵمانیایە، لە ئێستادا پزیشكەكان بڕیاری ئەوەیانداوە سییەكانی بۆ بگۆڕن، بەڵام بەهۆی ئەوەی كەسی لەگەڵدا نییە لەدوای نەشتەرگەرییەكەدا خزمەتی بكات، ژیانی لەمەترسیدایە و بەوهۆیەوە لە ڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوكەوە داوای هاوكاری بەپەلە لەدەسەڵاتدارانی عیراق و هەرێم دەكات بۆ وەرگرتنی ڤیزا بۆ منداڵەكانی تا لە مردن ڕزگاری بكەن.

دەقی نووسینەكەی كامیل عەبدولقادر:

لەبەر ئەوەی مەترسی زۆر هەیە لەسەر ژیانم لەڕووی تەندروستیەوە بەهۆی نەخۆشی لەكاركەوتنی سیەكانمەوە بەهۆی گازی خەردەلەوەو ئەگەر بگەڕێنرێمەوە بۆ عێراق ئەگەری مردنم هەیە ناچار ئەڵمانیا ڕازی بووە (مافی مانەوەی نەناردنەوە) م پێ بدات.

پزیشكە ئەڵمانیەكان لەبەر ئەوەی كۆتا ڕۆژەكانی تەمەنم بەڕێ دەكەم و خۆری تەمەنم ڕوو لەئاوابوونە ڕازی بوون بەوەی نەشتەرگەری چاندنی سیەكانم بۆ ئەنجام بدەن؛ بەڵام چەند مەرجێكیان بۆ داناوم، دوو مەرجیان ناتوانم بەتەنها خۆم جێ بەجێی بكەم:

یەكەم : فێربوونی زمانی ئەڵمانی و دووهەم : نەمانەوەمە لەكەمپداو نیشتەجێ بوونمە لەشوێنێكی تایبەتدا یاخود شوقەیەكی سەربەخۆدا بۆ ئەوەی لە كەسانی دیكەوە توشی نەخۆشی تری ڤایرۆسی و میكرۆبی نەبم لەحاڵەتێكدا كۆئەندامی بەرگری لەشم لاوازەو جەستەم توانای ڕووبەڕووبونەوەی نەخۆشی دیكەی نەماوە.

بۆ فێربوونی زمانی ئەڵمانی بەردەوام كۆشش دەكەم و پشتیوان بەخوا بەهاوكاری چەند دڵسۆزێك فێر دەبم؛ بەڵام بۆ دەرچوون لەم كەمپەدا زۆر پێویستم بە مناڵەكانمە كە لە بەرواری ۲۰۱۷/۱۱/۲۹ وە لێیان دابڕاوم و ناتوانم خۆم خزمەتی خۆم بكەم و بۆ هەموو شتێك پێویستم بەیەكێكە هاوكاریم بكات! .

لەئێستادا وێڕای باری تەندروستی زۆر خراپم بە هاوكاری هەندێك برای بەڕێز خۆم ژیانی ڕۆژانەی خۆم زۆر بەسەختی لەو كەمپەدا بەڕێ دەكەم ! .

ئەگەر بەهانامەوە نەیەن ئەو دوو مەرجەی پزیشكەكان لەسەریان داناوم هەرگیز جێ بەجێ نابێت، لەبەر ئەوە داوا لەدەسەڵاتدارانی عێراق و هەرێم دەكەم كە ڤیزا بۆ مناڵەكانم وەربگرن تاوەكو لەنزیكەوە چاودێریم بكەن و خزمەتم بكەن بەتایبەتی پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی سیەكان بۆم .

لەحاڵەتێكدا نەشتەرگەریەكەم بۆ ئەنجام بدرێ و منداڵەكانم لام نەبن و خزمەتم نەكەن ڕەنجمان بەخەسار دەچێ و نەشتەرگەریەكە شكست دێنێ و مەترسی زۆر گەورەتر لەسەر ژیانم دروست دەبێت .

هێشتا چاوەڕێم گوفتارەكانتان بكەن بە كردارو بەهانامەوە بێن پێش ئەوەی گیان لەدەست بدەم؛ چونكە پاش مردنم دروشم و شیوەنی كەستانم ناوێ ! .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

كەلار.. دوو كەس دەستگیركران

خەڵك – بەشی هەواڵ

پۆلیسی كەلار دوو كەسی بە تۆمەتی فرۆشتنی خۆراكی بەسەرچوو دەستگیركرد، زۆربەشیان ئەو خۆراكانەن كە ڕۆژانە منداڵان دەیكڕن.

لەڕاگەیەندراوێكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی كەلار ڕاگەیەنراوە، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی كەلارەوە، لە دوكانێكدا زیاتر لە 300 كیلۆ خۆراك و شیرینی خراپ و بەسەرچوو دەستیان بەسەردا گیرا و دوو كەسیش بە تۆمەتی فرۆشتنی ئەو خۆراكە دەستگیركران.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، دەستبەسەراگرتنی ئەو خۆراكانە بە هاوكاری پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تاوان بووە كە زانیاریان هەبووە لەسەر ئەو شوێنكارە و دواتر لیژنەكانی قائیمقامییەتیان لێ ئاگاداركردەوە و خۆراكەكانیش زۆربەیان پێكهاتوون لە شیرینی و ئەوبابەتانەی مناڵان ڕۆژانە لە دوكانەكان دەیكڕن.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی كەلار ئاماژەی بەوەشكردووە، دەستگیركراوەكان هەردووكیان كوردن و دانیشتووی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن و لە كاتی لێكۆڵینەوەدا دانیان بەوەداناوە ئەو خۆراك و بابەتە شیرینیانە لە كۆگایەكدا لە سنوری شاری كەلار دەیهێنن و دەیفرۆشنەوە و لە ئێستادا فەرمانی گرتن بۆ خاوەنی ئەو كۆگایەش دەرچووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قوباد تاڵەبانی بۆ ئەمریكا: بۆ ئەنجامدانی چاكسازی پێویستمان بە یارمەتی ئێوەیە

خەڵك – بەشی هەواڵ

جێگری سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بۆ ئەنجامدانی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە داوای یارمەتی لە ئەمریكا دەكات.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ وەفدێكی سەربازیی ئەمریكا بەسەرپەرشتی ژەنەراڵ گریگۆری كرودەر كۆبووەوە و تاووتوێی چۆنییەتی ئەنجامدانی چاكسازیی لەوەزارەتی پێشمەرگە و ھەماھەنگی زیاتریان كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا باس لە شەڕی تیرۆر و ھەماھەنگی زیاتری نێوان پێشمەرگە و ھاوپەیمانان كرا، ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێشمەرگەو ھێزی ھاوپەیمانان بە ھەمان شێوەی كە لەشەڕی داعشدا ھەماھەنگ بوون، لە داھاتووشدا بە ھەماھەنگی زیاترەوە پێكەوە ڕووبەڕووی تیرۆر ببنەوە.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، باس لە چۆنیەتی چاكسازیكردن لە وەزارەت و هێزەكانی پێشمەرگە كرا و جێگری سەرۆك وەزیران جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی یارمەتییەكانی ئەمریكا بۆ ئەنجامدانی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە كردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان